یەپەژە: شەرڤانمان هەلا سەرێکانی شەهیدبوو

یەپەژە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە شەڕڤانێکیان بە ناوی هەلا سەرێکانی ١ی کانونی دووەم لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکەکانی شەهید بووە.

فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە شەڕڤانیان هەلا سەرێکانی (عەبیر فایز) شەهید بووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕێمان عەبیر فایز بە ناسناوی هەلا سەرێکانی و هەروەها تەواوی گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەکەین. هاوڕێمان هەلا وەک ژنێکی گەنجی عەرەب لە ناوچەی سەرێکانی کە هەموو رۆژێک لە ژێر تۆپبارانی دەوڵەتی تورکدایە، بەشداری رێزەکانی ئازادی کرد. هاوڕێ هەلا بە گیانی یەکێتی گەلان کە ئازادی کۆمەڵگا مسۆگەر دەکات، ئەرکی سەردەم دەگرێتە ئەستۆ و پەیمان بۆ ئازادی گەلەکەی دەبەستێت.

هاوڕێمان هەلا لە ماوەیەکی کورتدا فێری ژیانی شۆڕشگێڕی دەبێت و بە هەڵوێستی جەنگاوەری خۆی لە ناو هاوڕێیانیدا بووە خاوەنی جێگەیەکی دیار. ئەو شۆڕشەی لە سەر خاکی رۆژئاوا دەستیپێکرد لە کەسایەتی وەک هاوڕێ هەلادا بەرپرسیارێتییەکانی ژیانی نەتەوەی دیموکراتیکی جارێکی تر بەرجستە کرد. وەک ژنێکی گەنجی عەرەب بە دڵسۆزی خۆی بۆ بیردۆزی رزگاری ژن خاوەنی هەڵوێستێکی بەهێزبوو.

هاوڕێمان هەلا کاتێک لە سەر ئەرکەکەی بوو لە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣ دا شەهیدبوو. هاوڕێ هەلا سەرێکانی بە هەڵوێستی بوێرانەی خۆی بە کەسایەتی پێشەنگی خۆی رێگەی ئێمە رووناک کردەوە. ئێمە وەک هاوڕێیانی شەهید هەلا، درێژەپێدەری ئەم بیر و باوەڕەی شەهیدانی دۆزی ئازادین و هەرگیز دەستبەرداری تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانمان نابین.

هێنانەدی هەر خەونێکی هەواڵانی شەهید، ویست و بڕیاری ئێمە بۆ ژیانی ئازاد بەهێز دەکات. دۆزەکەمان بە پەیمان بەستن لەگەڵ شەهدیان دەگاتە سەرکەوتن".

ناسنامەی شەهید

ناسناو: هەلا سەرێکانی

ناو و پاشناو: عەبیر فایز

ناوی دایک: شەمسە

ناوی باوک: فایز

شوێنی لەدایکبوون: زرگان

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١.١.٢٠٢٣/هەرێمی فرات

هـ . ب