یەپەژە: تێکۆشانی ئێمە داگیرکاریی تێکدەشکێنێ و تۆڵەی بەهاکانی ئێمە دەکاتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە، لەبارەی بانگەشە نادروستەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لەسەر گۆڕی شەهیدان وتی"تێکۆشانی ئێمە داگیرکاریی تێکدەشکێنێ و تۆڵەی بەهاکانی ئێمە دەکاتەوە"

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی یەپەژە دەربارەی بانگەشەی نادروستی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەسەر گۆڕی شەهیدان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.

یەپەژە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر بەها ئەخلاقییەکانی گەلی کورد و جارێکی دیکە ڕووی دڕەندەیی خۆیان پیشان دا و وتی"گەلی وڵاتپارێزمان کە بۆ بەها مێژووییەکان شەڕ دەکات هەرگیز تەسلیم نابێت"

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:

"تەرمی ئەو هاوڕێیانەی ئێمە کە لە بەرخۆدانی سەردەمدا لە ساڵی ٢٠١٨دا شەهید ببوون و لە نزیک نەخۆشخانەی ئاڤرینی عەفرین بەخاکسپێردرابوون، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتە و مافیاکانەوە لە گۆڕەپانیان دەرهێنران و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بەخاکسپێردران. میدیای لایەنگر وتبووی، تەرمی خەڵکی سڤیلە کە لەلایەن یەپەگە و یەپەژە بەخاکسپیدراون، بەڵام بەپێی وێنە و بەڵگەکان درۆکانیان ئاشکرابوون.

دەوڵەتی چەتە و مافیای تورکی کە خاکی گەلی کوردی داگیرکردووە، جارێکی دیکە بە هێرشی دڕندانەی بۆسەر بەها ئەخلاقییەکانی کورد ڕووی دڕندانەی خۆی پیشان دا، بۆ ئەوەی گەلی کورد لە بەهاکانی داببڕێت، بەڵام گەلی نیشتمانپەروەری ئێمە کە بۆ بەهاکانی تێکۆشان دەکات، هەرگیز خۆی ڕادەست ناکات. وەک ئەوەی دیارە، کرداری گۆڕە بەکۆمەڵەکان و و کردەوە دڕندانەی لەم نمونەیەدا، پراکتیزەکردنی هێزە هەژموونییەکانە. لەم هێرشەی دەوڵەتدا کە چەتە و مافیای تورکیا دەستی پێکردووە، دەوڵەت ناتوانێت لەو پێناسەیە خۆی ڕزگار بکات کە لە مێژوویدا وەک دوژمنی ئاشکرای مرۆڤایەتی و دەوڵەتی هەژموونی دڕندە پێناسە کراوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا لە بەرامبەر کردەوەکانی دەوڵەتی مافیا و چەتەکانی تورکیا بێدەنگن، ئەوەش بوێری بەو چەتانە دەدات کە هێرش بکەنە سەر تەرمی ئەو گەنجە کوردانەی کە بۆ عەفرین داگیر نەکرێت، شەهید بوون. رۆژانە زانیاری لەسەر ڕفاندن و ئەشکەنجە و کوشتن لە عەفرینەوە بڵاودەبێتەوە، بەوەش زەمینەی بەیاساییکردنی گۆڕی بەکۆمەڵ بۆ منداڵان و ژنان و گەنجان و بێسەروشوێنەکان و خەڵکی مەدەنیمان دەئافرێنن.

ئامانجی ئەو هەڤاڵانەمان کە هەر یەکەیان بەرخۆدانێکی خوڵقاند، بۆ ڕزگارکردنی عەفرین بوو لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە چەتە و مافیاکان.

ڕزگارکردنی عەفرین لە داگیرکاریی دەوڵەتی چەتە و مافیا، کە ئامانجی هەر هەڤاڵێکی ئێمە بوو کە بە بەرخۆدانیان قاڕەمانی بخوڵقێنن، ئاشکراترین ڕاستی و بەرخۆدانی بێ کۆتایی ئامانجەکەمانە. ئەو هەڤاڵانەی ئێمە کە لە یەکجێگادا بەخاکسپێدران، لە بنەڕەتدا بەڵێنی تۆڵەکردنەوەمانە کە لە دڵ و بیری گەلەکەماندا هەڵمانکۆڵیوە. هێرش بۆ سەر گۆڕستان بە ڕوونی ئەوە نیشان دەدات کە دوا خاڵی دڕندانەیە کە لە دەوڵەتان سنور ناناسن لە دڕندەییدا . گەلی وڵاتپارێزی ئێمە هەم لە ناوەوە و هەم لە دەرەوە و هەم لە نزیک عەفرین دا جێگیر دەبن و نزیکترین چاودێری ڕووداوەکانی عەفرینن.

هەروەها ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیەی کە مێژوو بە ئێمەی بەخشیوە، هەم بەردەوامیی ئەو تێکۆشانەیەی کە ڕاستیی گەلی لەگەڵ ئێمە دروست کردووە، هەم سوێندی تۆڵەکردنەوەی هەڤاڵەکانمانە. لە تێکۆشانەکەماندا ئێمە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە تێکۆشانی گەل دەکەین و بە هەمان شێوەیە بەڵێنی ڕزگاری کە بە گەلەکەمانمان داوە بە شێوەی بێ وێنە پەیڕەو دەکەین.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیە:

ناسناو: ئاندۆک فارقین

ناو و پاشناو: مازلۆم تاش

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: مانیسا ٠١/٠١/١٩٩٧

ناوی دایک: ئاینور

ناوی باوک: سلێمان

دۆخ:شەهید

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – راجۆ – گوندی چۆبان

تەرم:عەفرین

*

ناسناو: باسیل شەهبا

ناو و پاشناو: ڤاسیل ئیشە

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: شەهبا ٠١/٠١/٢٠٠٠

ناوی دایک: سومەیە

ناوی باوک:محەمەد

دۆخ: شەهید

مێژووی شەهیدبوون: ١٠/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون:عەفرین – ماباتا – گوندی رەجا

*

ناسناو: بەرچەم شیار

ناو و پاشناو: لەمان عەلی

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/١٩٨٨

ناوی دایک: حەمیدە

ناوی باوک: شێخ

دۆخ: شەهید

مێژووی شەهیدبوون: ٠٥/٠٣/٢٠١٨

شێوەی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – گوندی قبارە

تەرم: شەهید

*

ناسناو: جەواد شەهبا

ناو و پاشناو: زەکەریا شۆبەک

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: شەهبا ٠١/٠١/١٩٩٦

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی بەشداری: شەهبا ٠٣/٠٥/٢٠١٧

مێژووی شەهیدبوون: ١٠/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – ماباتا گوندی رەجا

*

ناسناو: جەسور جودی

ناو و پاشناو: ئەفکان ساگم

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: جزیر ٠١/٠١/١٩٩٧

ناوی دایک: ئەمینە

ناوی باوک:ئەشرەف

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: رۆژئاوا / ٠١/٠١/٢٠١٤

دۆخ: شەهید

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – بلبل – گوندی ئەشونە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: دەنیز کەویان ئامەد

ناو و پاشناو: دیلان بورون

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: روحا – ١٩/٠٣/١٩٩٢

ناوی دایک: فاتمە

ناوی باوک: حەسەن

دۆخ:شەهید

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – بلبل گوندی گورزەلە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: دیلان جوودی

ناو و پاشناو: بەهار گوندەم

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: ئەستەنبوڵ ٠١/٠١/١٩٩٥

ناوی دایک: سادەت

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی بەشداری: جوودی ٠١/٠١/٢٠١٥

مێژووی شەهیدبوون: ١٢/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین / جندرێس گوندی ساتیا

*

ناسناو: دلبرین قامشلۆ

ناو و پاشناو: محەمەد محەمەد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: قامشلۆ ٠١/٠١/١٩٩٨

ناوی دایک: عەتیە

ناوی باوک: ئەحمەد

مێژووی بەشداریکردن: قامشلۆ ٠١/٠١/٢٠١٢

مێژووی شەهیدبوون: ٠٩/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین / جندرێس – گوندی چەقەلە جومە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: دۆغا ئینتقام

ناو و پاشناو: سەڤدا ئولکەر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: شڕنەخ ٠١/٠١/٢٠٠٢

ناوی دایک: وەسفیە

ناوی باوک: مەسعود

شوێن و مێژووی بەشداری: سلۆپی ٠١/٠١/٢٠١٤

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – مابەتا گوندی برمجە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: عەبدولقادر شەهبا

ناو و پاشناو: عەبدولقادر شەهبۆ

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: شەهبا ٠١/٠١/١٩٨٩

ناوی دایک: فاتیمە

ناوی باوک: جومعە

شوێن و مێژووی بەشداری: شەهبا ٠١/٠١/٢٠١٧

مێژووی شەهیدبوون: ١٠/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – مابەتا رەجا

*

ناسناو: ئەبولەیلا عەفرین

ناو و پاشناو: محەمەد حەسانی

شوێنی لەدایکبوون: لوبنان ٠١/٠١/١٩٩٦

ناوی دایک: سەیدا

ناوی باوک: جەمال

شوێن و مێژووی بەشداری: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١٣

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – مابەتا گوندی برمیجە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: گولبەهار هەلین

ناو و پاشناو: فەلەک ئەحمەد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عامودە – ٠١/٠١/٢٠٠٠

ناوی دایک: سەلما

ناوی باوک: عەبدولوەهاب

شوێن و مێژووی بەشداری: دێرک ٠١/٠١/٢٠١٥

مێژووی شەهیدبوون: ٠٩/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیبوون: عەفرین – جندرێس گوندی چەقەلە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: ژین زاگرۆس

ناو و پاشناو: حەیات عەبدوڵلا

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/١٩٧٤

ناوی دایک: مریەم

ناوی دایک: عەدنان

شوێن و مێژووی بەشداری: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١١

مێژووی شەهیدبوون: ٠٨/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – جندرێس

*

ناسناو: ژیان جوودی

ناو و پاشناو: هولیا چۆبان

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: شڕنەخ ١٦/٠٢/١٩٩٩

ناوی دایک: بەدریە

ناو باوک: عوسمان

شوێن و مێژووی بەشداری: بۆتان / ٠٨/٠٢/٢٠١٤

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

*

ناسناو: مۆردەم ئاگر

ناو و پاشناو: جودی عەلی

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: دربیسی ٠١/٠١/١٩٩٩

ناوی دایک: شەریفە

ناوی باوک: سلێمان

شوێن و مێژووی بەشداری: ١٥/٠٦/٢٠١٥

مێژووی شەهادەت: ٠٩/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – جندرێس – گوندی چەقەلە جوما

*

ناسناو: ناڤدار سەرحەد

ناو و پاشناو: داود ئوزسولار

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: قورس ٠٢/٠٣/١٩٩٧

ناوی دایک: ئایسەل

ناوی باوک: ئیبراهیم

شوێنو مێژووی بەشداری: ئەلمانیا ٠١/٠١/٢٠١٤

مێژووی شەهیدبوون: ١٢/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – جندرێس گوندی ساتیە

**

ناسناو: پۆڵات عەفرین

ناو و پاشناو: مەروان عومەر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/١٩٩٢

ناوی دایک: مەریەم

ناوی باوک: عەلی

شوێن و مێژووی بەشداری: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١١

مێژووی شەهیدبوون: ١٢/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – بلبل

تەرم: عەفرین

ناسناو: رێباز چیچەک گابار

ناو و پاشناو: کانیوار فەتاح

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: دێرک ٠١/٠١/١٩٩١

ناوی دایک: قومری

ناوی باوک: محەمەد ڕەشید

شوێن و مێژووی بەشداری: شام ٠١/٠١/٢٠٠٨

مێژووی شەهیدبوون: ٠٣/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – شەرا گوندی شەما

*

ناسناو: ریاز عەفرین

ناو و پاشناو: ریاز جەعفەر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/١٩٧٢

ناوی دایک: سەوی

ناوی باوک: خەلیل

شوێن و مێژووی بەشداری: حەلەب ٠١/٠١/٢٠١١

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: رۆهەندا غەمگین

ناو و پاشناو: شین گەدرۆ

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: حەلەب ١٧/٠٧/٢٠٠٠

ناوی دایک: ئایشە

ناوی باوک: محەمەد

شوێن و مێژووی بەشداری: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١٥

مێژووی شەهیدبوون: ١٠/٠٣/٢٠١٨

شیوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – جندرێس – گوندی کەفیر گوندی سەفرە

*

ناسناو: رۆژهات دەڤرین

ناو و پاشناو: باوەر باکر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: ئامەد ٠٤/٠٤/١٩٩٤

ناوی دایک: سافیە

ناوی باوک: وەلی

شوێن و مێژووی بەشداری: مێردین ٢٢/٠٤/٢٠١٦

مێژووی شەهیدبوون: ٠٩/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – جندرێس – گوندی جومعە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: شەڕڤان ئامەد

ناو و پاشناو: محەمەد شاهگوزەل

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: ئامەد ١٥/٠٥/١٩٨٩

ناوی دایک: سەفیە

ناوی دایک: محەمەد جان

شوێن و مێژووی بەشداری: حەفتانین ٠١/٠١/٢٠٠٩

مێژووی شەهیدبوون: ١٢/٠٣/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: ستێرک عەفرین

ناو و پاشناو: فولا حەبەش

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/١٩٩٩

ناوی دایک: ئامینە

ناوی باوک: وەلید

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١٦

مێژووی شەهیدبوون: ٠٥/٠٣/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – گوندی قبارە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: تەکۆشین بۆتان

ناو و پاشناو: قەدەر ئەیتمیش

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: جزیر ٠١/٠١/١٩٩٧

ناوی دایک: بەهیە

ناوی باوک: عەلی

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: جزیر ٠١/٠١/٢٠١٣

مێژووی شەهیدبوون: ١١/٠٣/٢٠١٨

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – بلبل – گوندی ئەشونە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: تێکۆشان بۆتان

ناو و پاشناو: سنگول جۆشکون

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: سێرت ٢٨/١٢/١٩٨٠

ناوی دایک: هەدیە

ناوی باوک: حاجی ئەحمەد

شوێن و مێژووی بەشداری: بۆتان ٠١/٠٤/١٩٩٤

مێژووی شەهیدبوون: ٢٧/٠٢/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – شیە – گوندی سەنارە

*

ناسناو: وەلات خویندا

ناو و پاشناو: عەبدولحەمید جەواهیر

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٠١/٠١/٢٠٠٠

ناوی دایک: فیکرەت

ناوی باوک: یوسف

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: عەفرین ٠١/٠١/٢٠١٥

مێژووی شەهیدبوون: ١٢/٠٣/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – مابەتا – گوندی شۆربە

تەرم: عەفرین

*

ناسناو: زیلان جودی

ناو و پاشناو: دیجلە  میقداد

شوێن و مێژووی لەدایکبوون: عەفرین ٢٥/٠٣/١٩٩٢

ناوی دایک: هاجەر

ناوی باوک: حیکمەت

شوێن و مێژووی بەشداریکردن: عەفرین ٠٦/٠٩/٢٠٠٨

مێژووی شەهیدبوون: ٠٦/٠٣/٢٠١٨

شێوازی شەهیدبوون: بە فڕۆکە

شوێنی شەهیدبوون: عەفرین – شەرا گوندی مەشعەل

*

ئەو هاوڕێیانەمان کە ناوەکانیان ئاشکراکران، شەهید بەرخۆدانی بێوێنەی شۆرشی رۆژئاوان، تاوەکو ساتی کۆتایی ژیانیان بۆ پاراستنی عەفرین بە رۆحی تێکۆشان خەباتیان کرد و لە مێژوودا وەک قاڕەمانەکانی سەردەم جێگەی خۆیان گرت. ئێمە ئەو شەڕڤانانەی کە حساب لە مێژوو دەپرسین، لە ئێستاوە حساب بۆ مێژوو دەکەین، ئەوانەی ئەمەیان بەسەر عەفریندا هێنا، بە هەموو شێوەیەک دەبیت حساب بدەن. بە هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە، بەڵێن دەدەین خەیاڵی شەڕڤانانمان بۆ رزگارکردنی عەفرین لە داگیرکەری جێبەجێ بکەین."

ف.ق