یەپەژە ئەو كچە ئێزیدیەی رزگار كردبوو، رادەستی یەبەشەی كردەوە

سووسەن حەسەن حەیدەر ئەو كچە ئێزیدیەی لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی ژنەوە"یەپەژە" لەمانگی ئەیلوول و لەكەمپی هۆل رزگار كردبوو بەمەراسیمێك رادەستی بەرپرسانی یەبەشە كرا.

سووسەن حەسەن حەیدەر كە لەفەرمانی سێ ئابی ٢٠١٤ەوە لەلایەن گروپە چەتەكانی داعشەوە لەشەنگاڵ رفێندرابوو. لە ١٣ی ئەیلوولدا لەكەمپی هۆی لەهەڵمەتی مرۆڤیی و ئەمنی لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی ژن"یەپەژە"وە رزگار كرا.

بەرپرسانی یەپەژە بەمەراسێمك سووسەن حەسەن حەیدەر"٢٤" ساڵیان رادەستی بەرپرسانی یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگاڵ"یەبەشە"كرد. بۆ ئەوەی  سووسەن بگاته‌وه‌ دەست بنەماڵە و كەس و كارەكەی لەشەنگاڵ.

وتەبێژی یەپەژە رۆكسەن محەمەد لەمەراسیمەكەدا قسه‌ی كرد و دەستنیشانی كرد كە ئامانجی سه‌ره‌كی هەڵمەتی رزگاری كردنی ژنانی ئێزیدی بوو و لەئەنجامدا سووسەن حەسەن حەیدەر و وەفا عەباس رزگار كران.

رۆكسەن محەمەد وتیشی؛ لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگاڵ و به‌دواوه‌، هیچ كاتێك ئێمە لەپاراستنی گەلەكەمان، ژن و منداڵانی خۆمان لەشەنگاڵ هەنگاومان بۆ دواوە نەهاوێشتووە. لەو كاتەوە ئێمە سۆز و بەڵێنمانداوە هەموو ژنانی ئێزیدی لەدەست چەتەكان رزگار بكەین. ئێستاكەش هەر لەسەر بەڵێنی خۆمانین و به‌دواداچوونی خۆمان لەسەر دۆزینه‌وه‌ ژنانی ئێزیدی و بۆ رزگاركردنیان بەردەوام دەكەین. ئەمڕۆ بەرزگاركردنی سووسەن و رادەستكردنی بە یەبەشە زۆر خۆشحاڵین.

سووسەن حەیدەریش بەهۆی خۆشحاڵی خۆی بۆ دیتنی كەس و كارەكەی سۆپاسی یەپەژەی كرد و پاشان بەرپرسانی بەشی پەیوەندیەكانی یەبەشە چەكۆ شەنگاڵی ئاخاوت و سۆپاسی یەپەژەی كرد بەهۆی رۆڵ و ئەركی ئەوان لەرزگاركردنی ژن و منداڵانی ئێزیدی لەباكور و رۆژهەڵاتی سوریا. چەكۆ شەنگاڵی ووتیشی؛ هاوكاری نێوان هەر دوولا، تا رزگاركردنی هەموو ئێزیدیان بەردەوام بێ و سووسەن حەسەن حەیدەریش راستەراست رادەستی كەس و كار و بنەماڵەكەی بكرێتەوە.

لەكۆتاییدا سووسەن حەسەن لەفەرمانداری یەپەژە و ئەندامانی بەرێوەبەری كەمپەكە ماڵئاوایی كرد.

هـ . ب