ئەشرەف هیلال لە کاتی دەوامدا شەهیدبوو

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ئەشرەف هیلال ئەندامی بەڕێوەبەری هاتووچۆ شەهید بووە.

بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی منبج ڕایگەیاند کە ئەشرەف هیلال لە ١١ی تەشرینی دووهەم ٢٠٢٠ لە کاتی دەوامی خۆیدا شەهید بووە. ناوەندی چاپەمەنی هاتووچۆی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا دەربارەی شەهید بوونی ئەندامەکەی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە ئەشرەف هیلال لەشاری منبج شەهید بووە.

ناوەندی گشتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ئەشرەف کرد و بەڵێنیان دا کە درێژەدەری رێبازی شەهیدان بن.

ناسنامەی شەهید بەم شێوە ڕاگەیەنراوە:

ناو و باشناو: ئەشرەف هیلال

ناوی دایک: مۆینە

ناوی باوک: سەعید

شوێن و ڕۆژی لەدایک بوون: ئوسەجلێ٠ی منبج: ١٥ شوباتی ١٩٧٦

شوێن و ڕۆژی بەشدار بوون: منبج، ٢٤ی تەشرینی یەکەم ٢٠١٦

شوێن و ڕۆژی شەهید بوون: ١١ی تەشرینی دووهەم ٢٠٢٠

ک-ش