ئەو بەرخودانەی بۆمبەکەی لەئامێز گرت

بەرخودان ئامەدی فیدایی کە نوێنەرایەتی هێڵی بەرخودانی گرێ سپی دەکات، لە دژی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بە رۆحی ئارین و ئیلانەکان ئامێزی بە بۆمبەکەیدا کرد.

لەو سەردەمەدا کە داعش بە هاوکاری دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کۆبانێ، بەرخودان ئامەد بە دەنگ بانگەوازی سەفەربەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە چوو، لە ئامەدەوە پەڕیەوە بۆ کۆبانێ و تا کاتی شەهیدبوونی لە گرێ سپی، لە هەموو ناوچەکانی رۆژئاوا بەشداری لە شەڕدا کرد.

بەرخودان ئامەد لە ساڵی ٢٠١٤دا کاتێک لەئامەدەوە هاتووە کۆبانێ گیانی بەرخودانی هەڵگرتبوو. بەرخودان کە سەرەتا بەشداری لە بەرخودانی کۆبانێ کردبوو، هیج هەڵمەتێک نەمابوو کە بەشداری تێدانەکردبێت. لە ئۆپراسیۆنەکانی منبج، شەهبا و رەقادا یەک لە شەرڤانە بەناوبانگەکان بوو. بە داهێنەری خۆی لە تێکشکاندنی زۆر هێرشدا رۆڵی گێڕا.

لە ئامەدەوە تا باغۆز

بەرخودان ئامەد (یونس محەمەد) لە ساڵی ١٩٩٧ لە ئامەد لەدایکبووە. بەرخودان کە خەڵکی ناوچەی فارقینە تایبەتمەندی بەرخودێرانە، سەرکێش و سەرهەڵدێرانەی ئامەدی وەرگرتبوو. بەرخودان کە  دەستبەرداری لایەنی گفت و قسە خۆشی خۆیشی نەدەبوو، لە زۆر چالاکیدا بەشداربوو و بەرپرسیارێتی گرتە سەر شانی. لە بەرخودانی کۆبانێدا کە بەشداربوو، بە رۆحی سەفەربەری تا بەرخودانی باغۆز کە داعش تیایدا کۆتاییپێهێنرا، بە شێوەیەکی کاریگەر شەڕی کرد.دەیگوت " ئێمە جارێک ناوی خۆمان کردە بەرخودان، دەبێت پڕاوپڕ مافی ئەوە بدەین" و لە بەخشینی مانا بەوە هەرگیز دوودڵ نەبین.

برینداریش نەیتوانی رایبگرێت

بەرخودان دوای ئەوەی ئۆپراسیۆنی منبج کۆتایی هات لەگەڵ ئەو تابورەی مابووەوە بەشداری لە هەڵمەتی شەهبادا کرد. لە ساڵی ٢٠١٦ لە گردی تلشەعیری شەهبا لە ئەنجامی چالاکییەکی دزەکردنەناوەوەی سەرکەوتووانەدا لە بەرامبەر چەتەکانی داعش لە قۆڵیەوە بە سەختی بریندارببوو. سەرباری ئەوەش بۆ رۆژێکیش دەستبەرداری ریزەکانی سەربازی نوبوو و لە بەرەکانی پێشی پێشەوە بەردەوام بوو.

لە گرێ سپی بڕیاری چالاکی گیانبازی

دوابەدوای هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر گرێ سپی لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لەوێ بەشداری لە بەرخوداندا کرد. لەوێ بڕیاریدا کە چالاکی گیانبازی بکات و ئەو بڕیارە قەبوڵ کرا. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە دژی سەربازانی سوپای تورکی داگیرکەر کە لە سلیب قرانی رۆژئاوای گرێ سپی جێگیربوون، بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کەوتە جوڵەوە.

رۆژی پێش چالاکیەکە دەگێڕێتەوە

فەرماندەی قەسەدە ئەرداڵ کۆبانێ رۆژێک بەر لە چالاکییەکە لە گوندی کورکێی گرێ سپی لەگەڵ بەرخودان بوو. ئەرداڵ کۆبانێ بەم جۆرە گێڕایەوە:"دوای رۆژێک دەچووە چالاکی گیانبازی. ئێمە لە دەوری ئەو کۆببووینەوە. کەشێکی قورس بوو، بەڵام بەرخودان زۆر ئاسودە بوو. زۆر جار پێسنیازی بۆ چالاکی گیانبازی کردبوو، کاتێک دوا پێشنیازەکەی قەبوڵ کرابوو، زۆر دڵخۆش بوو، ورەیەکی زۆر بەرزی هەبوو و بە ئیرادەبوو.

لەسەر هێڵی گیانبازیدا پێداگر بوو

هەموو سەرنجی لەسەر هێڵی گیانبازی بوو، پێداگربوو. وردبینی ئەو، بەشداربوونی ئەو لە ژیان و شەڕدا نیشانەی چالاکوانی ئەو بوو. هەموو کات دەیوت، ئاواتم ئەنجامدانی چالاکی فیداییە و کاتێک ئەو پێشنیازەی قەبوڵ کرا دڵخۆشی بە چاوەکانی بەرخودانەوە دیاربوو.

سەرباری ئەوەش بەڕێکردنی دژوار بوو

خۆی ئەو پشکنین و گەڕانی بۆ ئەو ناوچەیە کردبوو کە پێشتر تیایدا مابووەوە. ئەو خۆی بە ئامادەکردنی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەوە سەرقاڵ بوو. دوای ئەوەی کاتی ماڵئاوایی بەرخودان هات، بێدەنگییەکی قوڵ دروست بوو، ئێمە لەو بڕوایەدابووین کە گورزێکی گەورە لە دوژمن دەوەشێنێت، بەڵام دیسانیش بەڕێکردنی دژواربوو. داوای کرد کە چاودێری چالاکییەکەی بکەین. لەبەر ئەوە ئێمەش چاودێریمان کرد. کاتێک بەرخودان لە خاڵی پشکنین تێپەڕبوو، لەلایەنی بەرامبەرەوە دەنگی گولـلەباران هات، بەڵام بەرخودان بە بێ ئەوەی لە رێگەکە لابدات، لەو شوێنەی کە دیاری کردبوو بە ئۆتۆمبێلەکەوە خۆی تەقاندەوە".

ئەو گوندە بە ئازادی مایەوە

دوای چالاکییەکە بۆ ماوەی ١٠ خولەک دوژمن تەرمەکانی خۆی کۆدەکردەوە. زۆر کوژراوی هەبوو. زۆر کەلوپەلی سەربازییان سووتان و لەناوچوون و لە گوندەکە هەڵاتن. ناوی شەهید بەرخودان لە گوندی سلیب قران کرا. هەر هەڤاڵێک کە دەهاتە گرێ سپی سەرەتا سەردانی گوندەکەی دەکرد. ئەو گوندە ئێستا لەناو دانیشتوان و هەڤاڵاندا بە گوندی شەهید بەرخودان دەناسرێت. زەوییەکانی گوندەکە بە خوێنی بەرخودان ئاودراون گوندەکە گۆڕدراوە بۆ مەزارگە".

پەیامی ئەو بەر لە چالاکییەکە

بەشێک لە وتەکانی بەرخودان ئامەد کە بەر لە چالاکییە فیداییەکە توڕەیی خۆی بەرامبەر بە دوژمن دەربری بەم جۆرەیە: "ئەو چالاکیەی کە من دەیکەم لە دژی هێزەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستە کە دەیانەوێت کۆمەڵکوژی و قڕکردن بەسەر گەلی کورددا بکەن. ئێمە دەمانەوێت گورزی گەورە لە دەوڵەتی تورک بدەین کە جارێکیتر نەتوانێت بۆ قڕکردنی کوردان هیچ هەنگاوێک بنێت. بۆ بنەماڵەکەشم دەمەوێت ئەم شتانە بڵێم، دەبێت بە دڵنیاییەوە بنەماڵەکەم بەم چالاکییەی من دڵتەنگ نەبن. من بە زانابوون و بە ئاگاییەوە ئەو چالاکییە دەکەم و لە سەر داوای خۆیشم دەیکەم. من بە ئارەزومەندانە بەشداریم لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان دا کرد و چالاکیەکە دەکەم. لەبەر ئەوەش دەبێت بەردەوام سەری بنەماڵەکەم بەرز بێت".

هـ . ب