ئەو ژنەی کە بەهۆی بۆردومانی دەوڵەتی تورک بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا

زەهرا سالەح سەمۆ کە لە ئەنجامی بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆسەر عەین عیسا بریندار بە سەختی بریندارببوو گیانی لەدەستدا. لەم هێرشانەدا مندالێکی ١٣سالانیش گیانی لەدەستدابوو.

ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەهۆی بۆردومانی ئاسمانی سوپای تورکەوە لە گوندی حەدریاتی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا گیانی لەدەستدا.

ئەو ژنە گەنجە کە ناوی زەهرە ساڵحە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا بە سەختی برینداربوو بوو، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا گیانی لەدەستدا.

هەر لەو بۆردومانەدا مێرد منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە ناوی مەحمود خەلیل گیانی لەدەستدابوو، هەروەها بێجگە لە زەهرە، ٣ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

 لە ڕۆژی ١٧ی ئادارەوە دەوڵەتی تورک ی داگیرکەر و چەتەکانی تۆپبارانەکانی بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا و گوندەکانی دەوروبەری زیاتر کردووە، هاوکات لەگەڵ هێرشانەدا، دزەکردنی بەکرێگیراوان زیادیکردووە، بەڵام قەسەدە هەموو ئەو هێرشانەی بێ ئەنجام هێشتووەتەوە.

ک-ش