ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر سوریا ئەنجامدا و ٥ کەس کوژران

بەپێی سەرچاوەکانی حکومەتی دیمەشق، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر ناوەڕاستی سوریا ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا ٥ کەس کوژراون، کە یەکێکیان هاوڵاتییەکی مەدەنییە.

ئاژانسی هەواڵی سانای حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، سەرچاوە سەربازیییەکانی سوریا ڕایگەیاندوە، ئیسرائیل بە فڕۆکە هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر ناوەڕاستی سوریا ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ھێرشەدا ٥ کەس کوژراون و ٧ کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێکیان منداڵە.

ژ.ت