ژنانی باکور و رۆژئاوای سوریا پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی رۆژهەڵات و ئێران دەربڕی

لە زۆر شار و ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ژنان رژانە نێو شەقامەکان و پشتگیریان لە راپەرینی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد.

لە شار و ناوچەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە شەرمەزارکرا.

ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری کۆنگرەی ستار، لە هۆڵ، تەل تەمر، قامشلۆ، حەسەکە، عەین عیسا، کۆبانێ و دێرەزۆر رژانە نیو شەقامەکان و پشتگیریان لە سەرهەڵدانی گەل بە پێشەنگایەتی ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد.

لە تەل تومر ژنان کوشطنی ژینا ئەمینیان شەرمەزار کرد، لەچکەکانیان سوتاند و وتیان، : هەموومان ژینا ئەمینین.

لە راگەیەنراوەکانی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کە پشتگیران لە ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کرد راگەیەنرا، " بۆ رزگارکردنی هەموو ژنان بەردەوامی بە تێکۆشانمان دەدەین، بۆ بڵاوکردنەوەی هزری ئازادی و دیموکراسی لە جیهاندا تێکۆشانمان فراوان دەکەین."

لە راگەیەنرای ژنانی کۆبانێشدا، بانگەوازی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤکرا کە بەرانبەر کردەوەکانی فاشیستی دژی ژنان بوەستنەوە و لێپێچینەوە لە بکوژان و تاوانباران بکەن.

لە عەین عیسا بانگەوازی بۆ گەشکردنی تێکۆشانی ژنان و پشتگیری لە راپەرینی ژنان لەدژی فشارەکان کرا.

ف.ق