ژنانی گەنج لە دژی گۆشەگیری ڕێپێوانیان کرد

ئەندامانی یەکێتیی ژنانی گەنجی کۆبانێ بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ڕێکخست.

بە پێشەنگایەتیی یەکێتیی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، ڕێپێوانێک بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەرمەزارکردنی گۆشەگیریی تووند ڕێکخرا.

ڕێپێوانەکە لە مەیدانی ژنانی ئازاد دەستیپێکرد و تا مەیدانی ئاشتی بەردەوام بوو. فریال تەمی بە ناوی ژنانی گەنجەوە لێدوانێکی دا.

تەمی باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتیی گەنجان کرد و وتی: ئەرکی گەنجان ئەوەیە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە جەستەیی ئازاد بکرێت. تەمی وتیشی، تا ئەو کاتەی ڕێبەری گەلی کورد ئۆجالان ئازاد دەکرێت لە مەیدانەکان دەبن و بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت