ژنانی گەنجی عەرەب کوشتنی ناگیهان ئاکارسەلیان شەرمەزار کرد

یه‌كێتیی ژنانی گه‌نجی ڕه‌قه‌ و گوندەکانی دەوروبەری، شەهیدکردن ناگیهان ئه‌كارسه‌ل، ئه‌ندامی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ژنۆلۆژیان شەرمەزار كرد و به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی دا.

یەکێتی ژنانی ڕەقە و گوندەکانی دەوروبەری  هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری سلێمانییان شەرمەزار کرد کە دژی ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی و سەرنووسەری گۆڤاری ژنان، ئەکادیمیست ناگیهان ئاکارسەل ئەنجامدرا و بەڵێنیان دا تۆڵەی هەموو ژنان بکەنەوە.

دوای یەک خولەک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان، بەیاننامەیەک لەلایەن ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج، ئەمینە حەسەن خوێندرایەوە.

ئەمینە حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی فاشیستی تورک بە هۆی شکستەکانی لە هەریمەکانی پاراستنی میدیا لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا، هەمووان دەکاتە ئامانج و هێرشەکەی بە تاوانێکی تایبەت دژ بە ژنان پێناسە کرد.

سەبارەت بە هۆكاری هێرشەكەش، ئەندامی یەكێتیی ژنانی گەنج وتی: هۆكاری ئەم هێرشانە نیشانەی ترسی وڵاتە سەرمایەدار و هەژمونیەكانە لە دەسەڵات و بیركردنەوە و ئیرادەی ژنان”. لە هەمان کاتدا ئەگەر ژنان لەسەر پرسی ئازادی خۆیان پێداگری بکەن، وەک خاڵێکی لاواز بۆ دەوڵەتەکان سەیر دەکرێت. لە ئەنجامی پێداگری و پەیوەندی بەهێزی نێوان ژن و ئازادی، ترس لە دڵی دوژمنانی مرۆڤایەتیدا زیاتر دەبێت. بۆ ئەوەی بەسەر ئەم ترسەدا زاڵ بن، دەست بە هێرشی دڕندانە دەکەن.

ئەمینە حەسەن داوای لە ئەندامانی یەکێتی ژنانی گەنجی ڕەقە کرد کە ئەم هێرشە دڕندانەیە دژی هەموو ژنانی جیهان شەرمەزار بکەن و نەفرەتیان لێ بکەن و ببنە ڕێگر لەبەرامبەر هەموو هێرشێک بۆ سەر ژنان.

لە کۆتاییدا وتی: بەڵێن بە رێبەرتیمان دەدەین کە تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە شوێنکەوتنی بیرۆکە و فەلسەفەی ئەو و شوێنپێی شەهیدەکانمان.

ف.ق