ژنانی ڕەقا تاوانی جەنگ-ی دەوڵەتی تورک-یان ئیدانەکرد

بەڕێوەبەڕی ژنانی ڕەقا بە ئامانجی ئیدانە کردنی تاوانی شەڕ وکردەوە دژی مرۆڤایەتیەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییەکی ٣ڕۆژەیان بەڕێوەبرد و ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی بوو.

ژنان لە گوندی تل سەمین چادریان هەڵدابوو. جەمال باکنجی باوکی هەڤرین خەلەف قسەیکرد و وتی،" هەڤرین شەهید بوو،ئەمڕۆکە بە هەزاران هەڤرین تێکۆشان دەکەن. ئێمە ١١هەزار شەهیدمان داوە، بە ملیۆنان کەس لە سەرڕێبازی شەهیدانن. ئێمە وەک گەلی سووریا لە سەرڕێبازی شەهیدان لەدژی هەرچەشنە هێرشێک بەرخۆدان دەکەین."

لە چالاکییەکەدا حالیە کەجوان ئەندامی بەڕێوەبەری ژنانی ڕەقا قسەیکرد و وەبیری هێنایەوە کە دەوڵەتی تورک هێرشەکانی خۆی لە سەرمنبج وعەین عیسا بەردەوام دەکات، ئامانج لەو هێرشانە لە ناوبردنی ئەزموونی خۆسەری دیموکراتیکە.

کەجوان بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەرهێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای کە ژنان دەکەنە ئامانج ئیدانەکرد وداوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بە ئەرکی خۆیان لەهەمبەر ڕووداوەکان ڕابن.

ک-ش