زەهریبان حسێن: هیچ کاتێک دەست لە هزر و ئیرادەمان هەڵناگرین

زەهریبان حسێن یادی ٣ ژنی کردەوە کە لە گوندی هەلنجی کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکران و رایگەیاند، کۆمەڵکوژی و هێرشەکان ناتوانن لە هزر و ئیرادەیان بیانگەڕێننەوە.

زەهریبان حسێن ئەندامی ناوەندی ژنەلۆژی عەفرین لە ساڵیادی شەهیدکردنی ٣ ژنی کورد لە گوندی هەلنجی کۆبانێ بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

زەهریبان حسێن، یادی زەهرا بەرکەل، هەبوون مەلا خەلیل و دایکە ئەمینە وەیسی ئەندامانی کۆنگرەی ستاری کردەوە کە لە بۆردومانەکەی هەلنجدا شەهید بوون.

زەهریبان حسێن رایگەیاند کە کۆمەڵکوژی هەلنجی کۆبانێ کۆمەڵکوژی سەرەتا نەبوو کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجامیداوە و وتی، "دەوڵەتی تورک بە تایبەتی ژنان کە لەنێو کۆمەڵگادا رۆڵی پێشەنگ دەگێڕن دەکاتە ئامانج و دەیەوێت لەناویان ببات. هێرشەکە گوندی هەلنج و شەهیدکردنی سێ ژنی شۆرشگێریش بە هەمان ئامنج ئەنجامدراوە."

زەهریبان حسێن باسی ئەوەشی کرد کە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لەدژی ژنان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ژنان لە کۆڵانەکان دەکرێنە ئامانج و هێرشەکان لەبەرچاوی جیهان ئەنجام دەدات.

زەهریبان حسین لە کۆتایی قسەکانیدا تەئکیدی کردەوە کە هەرچەند هێرش و کۆمەڵکوژی زۆر بێت، ئەوان لە هزر و ئیرادەی خۆیان ناگەڕێنەوە.

ف.ق