'ئادەهەکە' بانگەوازی بۆ چالاکی ٢ تشرینی دووەم کرد

کۆنفیدراسیۆنی مافە دیموکراتییەکانی ئەوروپا (ADHK - ئادەهەکە) بۆ ١ی تشرینی دووەم کە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێیە، بۆ ئەوەی لە دژی داگیرکەریی تورک بوەستنەوە، لە ڕاگەیاندراوێکدا بانگەوازی کرد لە ٢ی تشرینی دووەم هەمووان بڕژێنە سەر شەقامەکان.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەرخۆانی کۆبانێی مێژوویی کە ١٣٥ ڕۆژ بەردەوام بوو وەبیر هێنرایەوە و جەخت لەوە کرایەوە کە بە بەرخۆدان و هەوڵدانێکی بێوێنە ستالینگرادی دووەم خولقێندرا و ئەو داستانە مێژووییە لەبیر ناکرێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەردەوامی داگیرکەریی تورک لەسەر ڕۆژئاوا وەبیرهێنرایەوەو ئاماژە بەوەش کراوە کە دەوڵەتی تورک "ڕۆژئاوای کوردستانی داگیر کردووە. یانیش لە لایەن پیاوە ئیمپریالیستەکانیان داگیرکراوە. ئامانجیان، سەرەتا کۆبانێ، سەرکوتکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردە. دەیانەوێت کە تروسکایی شۆرشگێڕیی لەوێ لەناو بەرن.

ئادەهەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ پێ دەنێتە ساڵی پێنجەمەوەو وەستانەوە لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەرپرسیارییەتی هەموو شۆڕشگێڕێکە و بانگەوازی ئەوەشی کرد کە بەبۆنەی ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، لە هەموو جیهان ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم لەدژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی چالاکی بەڕێوە دەچن و دەبێت هەمووان بە شێوەیەکی ئەکتیف بەشداری چالاکییەکان ببن.

 ز.ش