ئارین قامیشلو:یەپەژە بۆڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی لە بەرەی پێشەوەی شە

بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە لەدژی چەتەکانی داعش لە باغۆزبەردەوامە. ئارین قامیشلوفەرماندەی یەپەژە دەستنیشانیکرد کە ئامانج سەرەکی ئەوان ڕزگارکردنی ژنان ومندالانی ئێزدییە لەدەستی داعش.

بەرخۆدانی شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتی گردەلوولی جەزیرەدا لە دێرئەزۆر و بەتایبەتی لە باغۆزبەردەوامە. ڕۆژانە شەڕڤانانی یەپەژە بەسەدان ژن ومنداڵ ڕزگاردەکەن. لە ناوڕزگارکراوەکاندا ژن ومنداڵی ئێزدیی تێدایە کە لەساڵی ٢٠١٤ لەشەنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.

فەرماندەی یەپەژە ئارین قامیشلو دەربارەی بەشداری شەڕڤانانی یەپەژە لەشەڕی 'نەهێشتنی تیرۆر' وڕزگارکردنی خەڵکی سیڤیل وبەتایبەتی ژنان ومندالانی ئێزدیی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

'تەنیا خەلکی سیڤیل ڕزگاردەکرێن، داعش خۆیان ڕادەست دەکەن'

'شەڕی نەهێشتنی تیرۆر' بەروە کۆتایی دەڕوات، ڕۆژانە ژنان ومندالانی ئێزدیی رزگاردەکرێن. لەم هەفتەیەدا زیاترلە ٧هەزارسیڤیل، خانەوادەی چەتەکانی داعش وچەتەکانی داعش لەباغۆز هاتوونەتە دەرەوە وخۆیان رادەستی شەڕڤانانی قەسەدەکردووە.

'ئامانجی ئێمە ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدییە'

ئارین قامیشلو ئاماژەی بە ڕزگارکردنی خەلکی سیڤیل وبەتایبەتی ژنان ومندالانی ئێزدیی دا کە دیلی دەستی داعش بوون و وتی، " بۆ ئێمەوە وەک یەپەژە ئەم تێکۆشانە زۆرگرینگە، بۆئەوەی کە ئێمە ژنان ومندالانی ئێزدی ڕزگاردەکەین. هێشتا ژنانی ئێزدی لەباغۆزماون.

'داعش ستەمی لەژنانی ئێزدیی کردووە'

قامیشلو ئاشکرای کرد کە هەرژنێکی ئێزدیی کە ڕزگار دەکرێت خاوەن چیرۆکێکی بەئازارە کە ناوسۆری و ئێشی لەدەست چەتەکانی داعش چەشتووە. قامیشلو وتی، " ژنێکی ئێزدی کە دوێنێ ڕزگارکرا، کاتێک چیرۆکی خۆیی باس دەکات، دەردەکەوێت کە دە جاربەشوو دراوە. و زمان و ئایینی خۆیان-یانی بەسەردا سەپاندبوو.

' ژنانی ڕزگارکراو بەشداری ناوریزی یەپەژە دەبن'

فەرماندەی یەپەژە باسی لەوە کرد کە یەپەژە کاریگەرییەکی باشی لەسەرژنان لەهەرێمە ڕزگارکراوەکاندا داناوە، دوای ئەوەی کە ناوچەکان رزگارکراون ژمارەیەکی زۆرلە ژنان بەشداری ناویەپەژە بوون.

'لەڕۆژانی داهاتووەدا داعش کۆتایی دێت'

لەکۆتایی قسەکانیدا ئارین قامیشلوئەوەی خستەڕووکە  ژمارەیەکی کەم سیڤیل لەباغۆزماونەتەەوە و چەتەکان ئەو خەلکە وەک قەڵغانی زیندووبەکاردەهێنن.

ئارین وتی، " چەتەکانی داعش لە بەهەستیاری مامەڵەکردنی ئێمە لەهەمبەرسیڤیلان، کەلک وەر دەگرێت و تەمەنی خۆی درێژدەکاتەوە. بە دڵنیاییەوە لەڕۆژانی داهاتووەدا باغۆز کۆنتڕۆڵ دەکرێت و چەتەکانی داعش بەتەوای لەناودەچن."

ک-ش