ئازادیی ده‌میرتاش له ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادایه
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپای ده‌رباره‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرده ڕۆژه‌ڤی خۆی.
په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپای ده‌رباره‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كرده ڕۆژه‌ڤی خۆی.
دوای ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نوێنه‌رانی پارتییه‌سیاسییه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕێككه‌وتن، دۆخی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بووه ڕۆژه‌ڤی په‌رله‌مان. بڕیاره له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ده‌میرتاشدا، باس له دۆخی هه‌موو زیندانییانی سیاسی و ئۆپۆزسیۆن له توركیا بكرێت.
فراكسیۆنی سه‌وزه‌كان و یه‌كێتیی چه‌په‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌رباره‌ی كاردانه‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه ڕایگه‌یاندبوو «دان به‌م بڕیاره‌دا نانێین» ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا.
په‌رله‌مانتاری ئه‌ورووپا ماری كرستینه كه دوێنێ دۆسیه‌كه‌ی كرده ڕۆژه‌ڤ له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، ڕایگه‌یاند: «بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی بده‌ین كه ئێمه له‌پشت ده‌میرتاش و هه‌ڤاڵه‌كانی داین، داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین لێدوان بدات. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ بكه‌ین.»
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بكرێت ده‌رباره‌ی ئازادكردنی ده‌میرتاش. پێشبینی ده‌كرێت داوا له حكوومه‌تی توركیا بكرێت بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكات.
s.m