ئاسوری، سریانی و کەلدانییەکان دیارغەریب-یان وەبیرهێنایەوە

پارتی ئازادیی میزۆپۆتامیا (مۆپ) بەناوی گەلی ئاسوری، سریانی و کەلدانییەکانەوە، بە بۆنەی شەهیدبوونی دیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە کە لە هێرشێکی ئاسمانی گیانی لەدەست دابوو، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

'مۆپ' لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، هێرشی ٥ی تەمووز و ئەو عەقڵیەتیەی کە بوەتە زەمینەخۆشکەری ئەو هێرشە، شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە 'مۆپ' هاوڕێ دیار غەریبی شۆڕشگێڕ، سۆسیالیست و دۆستی بەڕێزی گەلان، بەڕێز و حورمەتەوە یاد دەکەینەوە. ئەو عەقڵییەتەش کە دیار و هاوڕێکانی کوشتووە، ئەو عەقڵییەتەی کە بوەتە زەمینەخۆشکەری ئەو کۆمەڵکوژییە، شەرمەزار دەکەین".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە دەوڵەتی تورک لەو ڕۆژەی کە دامەزراوە دەوڵەتێکی قڕکەرە، قڕکردنی ١٩١٥یان وەبیر هێنایەوە. 'مۆپ' ڕاشیگەیاند کە لەو کاتەوە هەتا ئێستا دەوڵەتی تورک بە عەقڵییەتێکی قڕکەر دەجولێتەوە و ئاماژەی بەوەش کرد، ٥٠ ساڵە لە کەسایەتی تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادی کوردستاندا دژی گەلی کورد و سەرکردەکانی بە تێڕوانینێکی قڕکەر هەڵسوکەوت دەکات. هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەکە باسی لە تێکشکانە بەردەوامەکانی ئاکەپە بەرانبەر کورد باسی لێوە کراوە، ئەوەش هاتووە کە بەو هۆیەوە دەوڵەتی تورک زیاتر هێرشی فاشیستییانە دەکات.

بانگەوازیی بۆ پەدەکە: دەبێت دەستبەردار بێت

داگیرکارییە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشوری وەبیر هێنرانەوە، لەوبارەیەوەش ئەوە هاتووە، پەدەکە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی قڕکەری تورک بەردەوامە، ئەوەش بوەتە هۆی داگیرکردنی جوغرافیای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورک. مۆپ راشیگەیاند: "بەو شێوە هەڵسوکەوتە هەوڵدەدرێت کە شکۆی گەلی کورد، گەلان و ئەوانەی دیموکراسی دەپارێزن، پێشێل بکرێت. ئەوە قەبوڵ ناکرێت و دژی ئەخلاقی سیاسییە. لەسەر ئەو بنەمایەش هێرشیان کردوەتە سەر هەڤاڵ دیار غەریب، کە بە هەڵوێست، ژیریی، ئەخلاق و لایەنگری دیموکراسی لەدژی داگیرکردنی باشووری کوردستان بوو و ئەو هاوڕێکانی پێکەوە کۆمەڵکوژ کران".

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەی مۆپدا هاتووە، لە کەسایەتی دیار غەریبدا ئەو پەیامی دەوڵەتی قڕکەر و فاشیستی تورک و پەدەکەی دواکەوتوو و نۆکەرە، بۆ کادیرە پێشەنگ و شۆڕشگێڕەکانی گەلی کوردستان و ئاماژەی بەوەش کرد: "کەسانی کە لایەنگری دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی، مرۆیین، دژی ئەو عەقڵییەتەن، هەڵوێست لەدژی دەوڵەتی تورک هەڵوێستێکی شکۆمەندایە.

ئێمە 'مۆپ' بانگەوازیی لە پەدەکە دەکەین کە دەستبەرداری سیاسەتی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بێت، لەگەڵ گەلی کورد یەکێتییەکی نەتەوەیی دیموکراتیک بونیاد بنێت. نەک بە عەقڵییەتی دەوڵەتی تورکی قڕکەر، بە عەقڵییەتی پێکهاتە سیاسییەکان کورد، گەلی کورد دەتوانێت ببێتە خاوەن ئیرادەی دیموکراتیکی نەتەوەیی".  

ک-ش