ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردوو: ١٣ چەتە کوژران

هێزەکانی سوریا دیمۆکراتیک-هەسەدە ئەنجامی شەڕ و خۆڕاگریی ٢٤ کاتژمێری رابردووی شەڕڤانانی لە دژی داگیرکەران ئاشکرا کرد و رایگەیاند زیاتر لە ١٣ چەتە کوژراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک ئەنجامی چالاکییەکانی شەڕڤانانی هەسەدە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا و هێرشی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بڵاو کردەوەو ئاشکرای کرد کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ١٣ چەتە کوژراون و ١٩ کەسیشیان بریندار بوون.

هەسەدە هەورها رایگەیاند لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانیاندا ١٢ شەڕڤانیش گیانیان بەخت کردووەو ٧ شەڕڤانیش بریندار بوون و بەم شێوەیە باسی لە وردەکاری شەرەکان کرد:

"سوپای تورکی داگیرکە و چەتەکانی سەرەڕای ئەوەی ئاگربەستیان ئیمزا کردووە، جارێکی تر بە هەموو هێز و توانایەکی تەکنیکیی زەمینی و ئاسمانیەوە لە سەرتاسەری سنووری رۆژئاوای کوردستان و باکورو رۆژهەڵاتی سوریا هێرشە داگیکەرییەکانی بەردەوام دەکات و پەیمانەکانیش بنپێ دەکات.

بەرەی تل تەمر

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هەم زەمینی و هەم ئاسمانی هێرشەکانی بۆ سەر تل تەمر و دەوروبەری بەردەوام دەکات.

بەرەی ئەبو راسێن

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تانک و چەکی قوڕس هێرشێکی توندیان کردە سەر گوندی تل محمد.

بەرەی عین عیسا

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قوڕس و تانک و تۆپ، بە توندترین شێوە هێرشیان کردە سەر گوندەکانی خربەت فارس و شەڕگراک و زەنووبا و مەسعودیە و دبس و خربەت کەریم و قزعەلی و کەفیفا و وەبدێ. هێزەکانمان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا دا وڵامێکی توندی هێرشەکانیان دایەوەو شەڕێکی قوڕس لەو ناوچانە روویدا. لە ئەنجامدا لە نزیک رێگای نێودەوڵتی (M4) ٢ ئۆتۆمبیلی سەربازی وئۆتۆمبیلێکی دۆشکە هەڵگر و تانکێکیان تێکشکاندووە. هەورها دەستیان بەسەر رەختێک و ٣ چەکیشدا گرتووە.

بە گشتی لە ئەنجامی وڵامدانەوەی هێزەکانماندا ١٣ سەربازی تورک و چەتە کوژران و ١٩ کەسیشیان بریندار بوون.

هەورها لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا ١٢ لە هەڤالە قاڕەمانەکانمان گیانیان بەخت کرد و ٧ هەڤاڵی تریشمان بریندار بوون."

ز.ش