ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بۆ ٣٩ کەس بەرزبووەوە

بە پێی ئاماری فەرمی لە بوومەلەرزەکەی خارپێتدا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەڵام دوێنی شەو تەرمێکی تریش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا هێنرایە دەرەوە.

دوای بوومەلەرزەکەی خارپێت کە بە پلەی ٦،٨ ڕوویدا، لە گەڕەکی سورسورو پڕۆسەی گەڕان بەردەوامە. تیمەکانی فریاکەوتن خۆیانگەیاندە یەکێک لەو ٣ کەسانەی کە لەژێر داروبەردی باڵەخانەیەکدا ماون. لەگەڵ هەوڵی تیمەکانی تەندروستی بەڵام ئەو کەسەی ڕزگارکرا، گیانی لەدەستدا.

 بە پێی ئاماری فەرمی تا ئێستا تەرمی ٣٩ کەس دۆزراوەتەوە. بەڵام دوێنێ شەو ژمارەیەک ئاژانسی هەواڵ ڕایانگەیاند کاتژمێر ٢:٣٤ تەرمی ٤ کەس لە بالەخانەی دیلەک دەرهێنراون.


یەکێک لەو دەڤەرانەی کە هاوڵاتیان بە شەو تێیایدا مانەوە، پارکی کلتوری شارەوانی خارپێتە لە کۆڵانی مەلەتی. لە پارکەکە ژمارەیەک چار دانراون و لە جیگەی ٦ کەس ١١ کەس تێیایدا دەمێننەوە. کێشەی چادرەکانیش ئەوە، ساردە و هاوڵاتیان لە دۆخێکی خرابدان. هەروەها بەتانی و ئەو زۆپانەی کە بە هاوڵاتیان دراوە، بەشیان ناکات. هاوڵاتیان بۆ ئەوەی خۆیان گەرم بکەنەوە لەبەردەم چادرەکانیان ئاگر دەکەنەوە.


دەوڵەت هاوکاری ناکات و ڕێگری لە هەدەپە دەکرێت


لەگەڵ ئەوەی دەوڵەت هاوکاری زیانلێکەوتووەکان ناکات، هەروەژا ڕێگری لەو کەس و لایەنانە دەکات کە دەستی هاوکاری درێژ دەکەن.


پارێزگاری خارپێت موختاری ئەو گوندەکانەی ئاگادارکردووەتەوە کە هەدەپە سەردانی کردبوون و پێیانی ڕاگەیاندووە، جگە لە هاوکاری حکومەت نابێت هاوکاری هیچ لایەنێکی تر وەربگرن.


شاندی هەدەپە ڕایگەیاند، هاوکاری ٦٠ گوند نەکراوە و دوو بارهەڵگر هاوکاری بۆ خەڵکەکە نارد بەڵام هێزەکانی پۆلیس ڕێگریان کرد و هاوکاریەکە گەڕایەوە.
ف.ق