ئامانجی ژنان لەباکووری سووریا گەورەیە

ژنان لەباکووروڕۆژهەڵاتی سووریا هاوکات لەگەل هێرشەکان، خۆیان ڕێکخستووە و ساڵی ٢٠١٨ یان بەتێکۆشانێکی گەورە دەربازکرد. لەدژی هەڕەشەی داگیرکاری بە ئامانجێکی گەورە لەساڵی ٢٠١٩ دەستیان بەتێکۆشان کردووە.

ساڵی ٢٠١٨ بۆ ژنان لەباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەم لە بواری بەرخۆدانی و هەمیش لە بواری ڕێکخستنی و ڕێکخراوەبوونەوە ساڵێکی گرینگ بوو. هاوکات لەگەل ئامانجی خۆسەری خۆیان، هەروەها بە ئامانجی ئەنجامدانی گۆنگرەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێشەنگایەتی کۆنگرەی ستارساڵی ٢٠١٩یان دەست پێکردووە.

ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەڤین سوێد وتەبێژی کۆنگرەی ستارڕایگەیاند، کە ئەوان بەنیازن لەساڵی ٢٠١٩ دا کارەکانی کۆنگرەی ستار و رێکخستنی ژنان بەرفراوانتربکەن و وتی، ئامانجی سەرەکی ئێمە بەڕێوەبردنی کۆنگرەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

سوێد ڕایگەیاند، لەوچوارچێوەیەدا دوای ماوەیەکی کەمدا کۆمیتەی ئامادەکرای کۆنگرە دادەمەزرێنین.

ئەڤین سوێد وەبیری هێنایەوە، وەک ساڵی ٢٠١٨ بەهەڕەشەی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکەین و وتی، " ژنان وگەل لە عەفرین بە دروشمی' ئێمە دەتوانین بێ منداڵ بژین بەڵام ناتوانین بێ خاک بژین' دەستیان بە بەرخۆدانی کرد. لەهەرێمەکانی تری باکووری سووریاش ، ژنان وگەل بەو رەنگە لەتێکۆشان دانە. بۆئازادکردنی عەفرین وگەڕانەوەی گەل لەشەهبا بۆ شوێنی خۆیان، پێداگری هەیە.

دەسکەوتی ژنان یەکێکە

ئەڤین سوێد وتی، لەسایەی هزری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان، ئیستا باس لە پرۆژەیەک بەپیشەنگی ژنان و ئازادی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان وباکووری سووریا دەکرێت و وتی، " گەلی ڕۆژئاوا ٢٠ساڵە کاری بۆدەکات. کۆنگرەی ستارلەساڵی ٢٠١٩ چالاکییە هەرێمییەکانی خۆی بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان تەرخان دەکات. هێرش لەسەرژنان بەواتای هێرشکردنەسەربزوتنەوەی ژنانە."

ئەڤین سوێد ئاشکرای کرد، هێرشەکان بۆسەرعەفرین ئەوەی خستەبەرچاو کە ژنان هەماایان یەکێکن وتی، " بۆ پاراستنی شۆڕشی ژنان، ژنان لەهەمووجیهان دەنگی خۆیان بەرزکردەوە. ساڵی ٢٠١٩ پەرە بەشۆڕشی خۆمان بدەین وسەری بخەین. ئەمە وەک بەڵێنێکە بۆ خوێنی شەهیدەکانمان."

ک-ش