ئامەد: پەکەکە لە بەهێزترین سەردەمیدایە

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد، پیرۆزبایی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکەی کرد و وتی: " پەکەکە ئێستا لە بەهێزترین سەردەمیدایە ".

ئایتەن ئامەد، ئەندامی کەژەکە لەبارەی گەشەسەندنەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵسەنگاندنی گرنگی کرد. ئایتەن پیرۆزبایی ٤١ مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە پەکەکە بە بەرخۆدانەکانی گەیشتووەتە ئاستێکی نێونەتەوەیی.

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد لەبارەی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە وتی: " سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی ژیانەوە لە ڕێبەرایەتیمان دەکەم. چونکە ئەو فێری کردین چۆن بە تێکۆشانی دیموکراتیک خاوەنداری لە مافەکانمان بکەین.

ئێستا کاتێک دەوترێت پەکەکە، چی بەبیری مرۆڤدا دێت؟ مێژووی مرۆڤایەتی کە پێچەوانە کراوەتەوە، ئەمڕۆ لە نوێوە هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت. کاتێک ئەوەش دەکرێت، جگە لە بەرخۆدان هیچ ڕاستییەکی دیکە نییە. بۆ ئەوەی مرۆڤ ئەو شتە بکاتەوە، دەبێت مرۆڤ سەیری مێژووی ڕابردووی پەکەکە بکات. کاتێک هێشتا دەستەیەک بوو، جگە لە شەش کادیر هیچ دەرفەتێکی دیکەی لەدەستدا نەبوو. نە پشتگیرییەکی ماددی، نە مەعنەوی، نە نێونەتەوەیی، نە لە هیچ بوارێکدا پشتگیری نەدەکران.

جگە لە بیروباوەڕەکەی و فکرەکەی کە دەبێت ئەو چارەنووسی نەتەوەکەی دیاری بکات، هیچ داتایەکی ئایدیۆلۆژی و تیۆری نەبوو. لە دۆخێکی لەو شێوەیەدا لە سایەی بەرخۆدانەکەی پێشەنگایەتی نەک تەنیا بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلانی بندەستی کردووە.

بەرخۆدان لەبەرامبەر دەوڵەت تەنیا لە زەمینەیەکدا سنووردار ناکرێت

هیچ بەرخۆدانێک هەتا لە ڕاستیی ئایدیۆلۆژیی، تیۆری و مێژوویی سەرچاوە نەگرێت، ناتوانێت خۆی بونیاد بنێت. پەکەکە لە سایەی بەرخۆدانەکەی و لە سایەی پارادیگمای خۆی لە بواری پراتیکدا ئەو شتەی دیاری کردووە. لە ڕۆژی دروستبوونی خۆی هەتا ئێستا، وەکچۆن هێڵێکی بەرخۆدانی دروست کرووە، دەبێت لێرە بەدواوەش خاوەن هەڵوێستێکی ئەخلاقی و سیاسی بێت.

تێکۆشانی پەکەکە تەنیا پووچەڵکردنەوەی سڕینەوەی سەر گەلی کورد نییە، تێکۆشانی پەکەکە بۆ پووچەڵکردنەوەی سیاسەتەکانی نکۆلیکردن و لەناوبردنی دەوڵەت نەتەوەییە. ئەو دەوڵەت نەتەوە لەدژی هەبوونی بیر و باوەڕی گەلانە و ئامانجەکەی قڕکردنە.

کاتێک هێڵێکی تێکۆشان کە توانیبێتی عەقڵیەتی دەوڵەت نەتەوە تێپەڕێنێت، قەبوڵ ناکرێت تاوەکو بەرەی دیموکراتی گەلان ڕێک نەخرێت، هیچ سیاسەتی نکۆڵی لێکردن و سڕینەوە پووچەڵ ناکرێتەوە.

بەرخۆدان لەبەرامبەر دەوڵەت تەنیا لە زەمینەیەکدا سنووردار ناکرێت. تێکۆشانی گەل لە هەموو زەمینەیەکی کۆمەڵگە بە بەرخۆدان جێبەجێ دەبێت. ڕێبەرایەتیمان لە پارێزنامەکانی خۆیدا بەو شتەی وت دەوڵەت+ دیموکراسی. بە وتەیەکی دیکەی ڕایگەیاند کە پێشخستنی سیستمی کۆنفیدڕاڵیی دیموکراتیک شتێکە دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت".

بەرخۆدان لە ڕۆژئاوا

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد لەبارەی بەرخۆدان لە ڕۆژئاوا وتی: "داگیرکەریی ئەردۆغان لەدژی ڕۆژئاوا، تەنیا لە ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک سنووردار نەکراوە. لەپشت ئەو داگیرکارییە کامە هێز هەن، دەبێت بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوە بین. ئەو هێرشە تەنیا لەدژی دەستکەوتەکانی گەلی کورد نییە لە ڕۆژئاوا. هێزی سەرەکی پشت ئەو هێرشانە، هێزە سەرمایەدار و ئیمپریالیستەکانن. سەرکەوتنی سیستم ل ڕۆژئاوا، بە واتای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت نەتەوەکانیشە. دروستکردنی نەتەوەی دیموکراتیک بە واتای ئەوە دێت هێزە سەرمایەدارەکان ناتوانن وەکو جاران گوشار بخەنە سەر کۆمەڵگە.

ئەو هێزەی کە هەموو جیهانی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگار کردبوو، بۆچی مامەڵەی تیرۆریستانی لەگەڵ دەکرێت؟ ئەو هێزەی کە هێرشی تیرۆریستەکانی وەستاندووە، بۆچی هێرش و داگیرارییان لەدژی ئەو دەستپێکرد؟

لە هەمان کاتدا لە ٩ی تشرینی یەکەمدا هێرشی داگیرکاریی دەستیپێکرد. ٩ی تشرینی یەکەم ساڵوەگەڕی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی لەدژی ڕێبەرایەتیمانە. ڕێکەوت نییە کە ئەو هێرشە لەو ڕۆژەدا کراوە. لە هەمان کاتدا ئەوە پەیامێکیشە. ئەوە لەدژی پەکەکە، کورد و هێزە دیموکراسییەکان پەیامێکە. بەڵام دەبێت بزانرێت بزووتنەوەی ئازادی کورد دوای ٩ی تشرینی یەکەم بەهێزتر بووە و دەستکەوتی دیکەی بۆ خۆی وەدەست هێناوە. نمونەی ئەوەش ڕۆژئاوا و باکوری سوریا بەردەوام لە گەشە دایە.

لەو شوێنەی بەرخۆدان نەبێت، تەسلیمبوون هەیە

لە بەرامبەر ئەو داگیرکارییەی چەندین مانگە بەردەوامە بەرخۆدان هەیە. ئەوە بەرخۆدانێکی سادە نییە. ئەو بەرخۆدانەی چەندین مانگ درێژە دەکێشێت، بەرخۆدانی خاوەنداریکردن لە کەلتور، بیروباوەڕ و بەها کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەتی. لە مێژووشدا گەل بە قوربانی گەورە خاوەنداری لە هەبوونی خۆی کردووە. لەو شوێنەی بەرخۆدان نەبێت، تەسلیمبوون هەیە. لەو شوێنەی تەسلیمبوون هەبێت،  نکۆڵی لەخۆکردن هەیە.

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد لەبارەی چل و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پەکەکە وتی: "ئەگەر پەکەکە لە چل و یەکەمین ساڵیدا خاوەنداریی لێ دەکرێت، ئەوە بە واتای ئەوەیە کە چەند لەسەر ڕێگایەکی ڕاستە. لە بەرامبەر هێرشەکانیش دەستبەرداری هەڵوێستە ئایدیۆلۆژییەکانی نابێت. بە پێشەنگایەتی پەکەکە و ژنانی کورد تێکۆشانی جێندەری پێشخرا، لە سایەی بەرخۆدانی داستانئامێز ئەو تێکۆشانە بووە نێونەتەوەیی. ڕاستیی سەرەکی پشت ئەو شتانەش بەرخۆدانی قارەمانانەیە. هەنگاوە مێژووییەکانی بەرخۆدانی مێژوویی ئاشکرایە، لەناو پەکەکەدا لە کەسایەتی بێریتان، زیلان و سارایان هاویشتران. لە کەسایەتی هەڤاڵ سارادا بزووتنەوەی ژنان کەوتە ئاستێکی نێونەتەوەیی. لە کەسایەتی هەڤاڵ بێریتاندا بناغەی سوپای ژنان بنیاد نرا".

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد لەبارەی گۆشەگیریی لەسەر ئیمرالی وتی: "کێشە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکان کەوتنە ناو یەک. نابێت مرۆڤ ئەو کێشانە لە یەکتر دوور بخاتەوە. ئێستاش بەڕێز ئۆجالان بە واتای داهاتووی گەلی کوردە. پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموو نەتەوە و ڕەگەزێکە. بە کورتی دەڵێت، هەتا لە جیهاندا سەروەری هەبێت، ئازادیش دەبێت. لەبەر ئەوەش گۆشەگیریی سەر ڕێبەرایەتیمان بە واتای گۆشەگیریی سەر مرۆڤایەتییە. هەتا ئازادی ئۆجالان جێبەجێ نەبێت، چارەسەریی دیموکراتیک بۆ کێشەکان نادۆزرێنەوە. لەبەر ئەوەش ئازادی ڕێبەرایتیمان، بۆ چارەسەریی دۆزی کورد ڕۆڵێکی سەرەکییە".

تێکۆشانی پەکەکە

ئەندامی کەژەکە ئایتەن ئامەد لەبارەی تێکۆشانی پەکەکە وتی: "ئاکەپە هەموو ڕۆژێک دەڵێت پەکەکە لەناوچووە. بەڵام بە پێچەوانەوە، پەکەکە لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە، پارادیگمایی و ڕێکخستنەوە، لەبەهێزترین سەردەمیدایە. پەکەکە ئێستا بوەتە بزووتنەوەیەکی نێونەتەوەیی. هەموو گەلانی جیهان دەیناسن و کێشەی کورد زیاتر کەوتە بەرچاوان".

ف.ق