ئاوارەکانی سووریا لە ئیستانبولەوە دەگوازرێنەوە بۆعەفرین

ئەوە ئاوارانەی سووریا کە بە بڕیاری والی ستانبول بە زۆرلە شار دەرکراون لە عەفرین نیشتەجێ دەکرێن. ڕۆژی سێ شەممە گروپێکی ١٠٠کەسی ڕەوانەی عەفرین کراون.

دوای فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بۆ گەڕان و کۆنتڕۆڵکردن و بڕیاری سنوورداش کردنی هاوولاتیانی سووریا لەئیستانبول نزیکەی ١٠٠ هاووڵاتی سووریا ڕەوانەی عەفرین کراون.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو گروپە ڕۆژی سێ شەممە گەیشتنە عەفرین. دەوترێت لەنێو ئەو کەسانەی کە بە ٤ئۆتۆمبێل ڕەوانەی عەفرین کراون کوردیشی تێدایە.

والی ئیستانبول دەرفەتی دابووە ئاوارەکانی سووریا کە ماوەی کارتەکانتان تەواو بووە و دەبێت هەتاکوو ٢٠ی تەباخ ئیستانبول چۆڵبکەن. لە بڕیارەکەدا ڕاگەیەنراوە کە ئەو سووریانەی کە تۆمارەکانیان لەکام شارە بەگەڕێنەوە بۆ ئەوشارە.

دەوڵەتی تورکیا لە دەسپێکی شەڕی سووریاوە وەک کارتی فشار پەنابەران لەدژی ئەورووپا بەکاردێنێت، ئەم بڕیارەی ئەم دواییەی تورکیا جێگەی تێڕامانە.

سلێمان سویلوو وەزیری کاروباری ناوخۆ ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوان پلانیان وایە کە ساڵانە ٨٠ هەزار پەنابەر سنوورداش بکەنەوە. سویلوو چەند ڕۆژپێش ئیستا هەڕەشەی لە ولاتانی ئەورووپایی کرد کە ئەگەرئەوان درگاکانیان بکەنەوە ئەوا ئەوان ناتوانن ٦مانگ خۆتان بگرن.

مەولوود چاوش ئەغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا بە والی ئیستانبولی سپاردووە، کە ئەو پەیمانەی گەرانەوەی پەنابەران کە لەگەل یەکێتی ئەورووپا واژۆ کراوە راوەستێنن.

ک-ش