ئاوازی چیا سرودی "سەرهەڵدان شۆڕشە"ی بڵاوکردەوە

تیپی ئاوازی چیا سرودێکى نوێى بە ناوی "سەرهەڵدان شۆڕشە" ئامادە کرد و دواى دروستکردنى کلیپێک بۆ سرودەکە، سرودەکەى پێشکەشی بینەران و بیسەران و شەیدایانى هونەر و نیشتمان و شۆڕش کرد.

ئاوازی چیا لە چیاکانى کوردستان و لەکاتى قورسترین شەڕدا بەردەوامیى بە کارە هونەرییەکانى خۆی دەدات. لە هەرێمەکانى پاراستنى میدیا، کە هێرشی داگیرکەری دەکرێتە سەری، ئەوان بەرهەمی نوێى هونەری و شۆڕشگێڕی دەئافرێنن. بۆ ئەو سرودەشیان کلیپێکیان ئامادە کردووە.

دواى سرودەکانى "خواکورک" و "دڵ پۆڵا" ئەمجارە سرودی "سەرهەڵدان شۆڕشە" ئامادە کرا و لە دواى تەواوبوونی کاری کلیپەکەى بڵاویانکردەوە.

ئەندامانى تیپی ئاوازی چیا، سرود و کلیپەکەیان پێشکەشی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی رۆژئاوا و بەرخودان شیلادزێ کردووە.

سرودەکە بە کرمانجی و سۆرانی و زازاکی (دملکی) تۆمار کراوە و تیایدا بانگ لە گەلی کورد بۆ یەکگرتوویى و بەرخودان کراوە.

 

ر.م