ئاوی فورات، هەڕەشەیەکی دیکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستی بە گرتنەوەی ئاوی فورات کردووە کە دەڕژێتە ناو خاکی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. بەم هۆیەشەوە گەلانی ناوچەکە رووبەرووی بارودۆخێکی مەترسیدار بوونەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی فورات وەکو هەڕەشە و چەکێک لە دژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەکار دێنێت. بە هۆی ئەوەی رێژەی ئاوی چەمی فوراتی تا رادەیەک کەم کردووەتەوە کە لە بەنداوەکان ناتوانرێت ئیدی کارەبا بەرهەم بهێنرێت و زەویە کشتوکاڵیەکانیش ئاو بدرێن.

بە پێی پەیمانی ساڵی ١٩٧٧ی نێوان حکومەتی سوریا و دەوڵەتی تورک، دەبێت لە چەمی فوراتەوە لە یەک چرکەدا ٥٠٠ مەتر چوارگۆشە ئاو بڕژێتە بۆ ناو خاکی سوریاەى، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ئێستادا گەیشتووەتە ١٥٠ مەتر چوارگۆشە لە چرکەیەکدا.

"قۆناغێکی مەرتسیدار دێتە ئاراوە"

بەنداوی تشرین گەورەترین بەنداوی سوریایە. محمد تاربوش بەڕێوەبەری بەنداوەکە رایدەگەیێنێت، ئەگەر دەوڵەتی تورک بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت لە رێگریکردن و بەرنەدانەوەی ئاوی فورات، گەلانی ناوچەکە دەکەونە قۆناغێکی مەرتسیدارەوە و ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەوان لە ئاوی بەنداوەکەوە کارەبا بەرهەم دێنن و وتیشی:"بە هۆی ئەوەی رێژەی ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دەڕژێتە ناو خاکی سوریاوە، بەنداوەکان رووبەرووی هەڕەشەیەکی جدیی وشکبوونەوە دەبنەوە. ئەگەر بەم شێوەبە بەردەوام بێت، لە ماوەی دوو مانگدا قۆناغێکی مەترسیدار دێتە ئاراوە."

ئەم بابەتە جێی خۆی لە راپۆرتێکی ریکخراوی هیومان رایتس وچ-یشدا گرتووە و ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتیە رایدەگەیێنێت، تورکیا رێگرە لە ئاوی چەمی فورات و ئەم بارودۆخە دەبێتە هۆی مەترسیەکی گەورە بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.

ز.ش