ئاژانسی ئانادۆلۆ دانی بەوەدانا کە میت ئەندامانی داعش ڕزگار دەکات

ئاژانسی ئانادۆلۆی  (AA) فەرمی دەوڵەتی تورک، هەواڵێکی بڵاوکردەوە و نووسی کە بە هەوڵی میت ئەندامانی داعش ڕزگار کراون.

ئاژانسی ئانادۆلۆی  (AA) فەرمی دەوڵەتی تورک، دانی بەوەدانا کە دەزگای هەواڵگری تورک (میت) هەوڵ دەدات ئەندامانی داعش لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕزگار بکات.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ بە مانشێتی 'میت ژنێکی خەڵکی مۆڵدۆڤا و ٤ منداڵەکەی لە دەستی یەپەگە/پەکەکە ڕزگار کرد' هەواڵێکی بڵاوکردەوە. لە هەواڵەکەدا دان بەوەدا دەنرێت کە ئەو کەسانە لە کەمپی هۆڵ ڕفێنراون کە ئەندامی داعشن.

لە هەواڵەکەدا بە ئەنقەست باسی ئەوە ناکرێت کە ئەو کەسانە داعشن و دەگوترێت،"ناتاڵیا بارکال هاوڵاتی مۆلدۆڤا کە بە زۆر لە کەمپی هۆڵی باکووری سوریا ڕادەگیرا لەگەڵ ٤ منداڵەکە بە ئۆپەڕاسیۆنێکی میت ڕزگارکراوە."

دانی بەوەدانا کە میت هەوڵی ڕزگارکردنی ئەندامانی میت دەدات

لە هەواڵی ئاژانسی ئانادۆلۆدا ئاماژە بە هەوڵەکانی میت بۆ ڕزگارکردنی ئەندامانی داعش دەدات. لە ناوەڕۆکی هەواڵەکەدا دەگوترێت کە میت لەگەڵ ئەندامانی داعش پەیوەندی تەکنیکی دروست کردووە و دوای ئەوەی کە ٦ی حوزەیران ئەو داعشانەی لە کەمپی هۆڵ ڕفاندووە، بۆ گرێ سپی و دواتر بۆ تورکیا گواستراونەتەوە.

لە هەواڵەکە وتەکانی ناتالیا بارکال ئەندامی داعش بڵاوکراوەتەوە کە گوتویەتی 'من قەڕزاری دەوڵەتی تورکم. تورکیا وڵاتێکی زۆر گەورەیە.' بەم شێوەیە جارێکیتر تەئکید لەسەر پەیوەندیەکانی دەوڵەتی تورک و داعش دەکات.

ئایا حکومەتی مۆڵدۆڤا خاوەنداری لە داعش دەکات؟

سەرنجڕاکێشە کە لە هەواڵەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، ئۆپەڕاسیۆنی میت بۆ ڕزگارکردنی ئەندامانی داعش لەسەر داوای حکومەتی مۆڵدۆڤا بووە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێشتر داوای کە وڵاتانی جیهان کردبوو، ئەو داعشانەی کە هاوڵاتی ئەو وڵاتانەن بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.

هەروەها لە هەواڵەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە ئیگۆر دۆدۆن سەرۆککۆماری مۆڵدۆڤا وێنەی خۆی و ناتاڵیا بارکاڵ و ٤ منداڵەکەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردووەتەوە.

دەوڵەتی تورک کاتێک هێرشی کردە سەر گرێ سپی و سەرێکانی، لەسەرەتادا هەوڵیدا ئەندامانی داعش لە زیندان و کەمپەکان ڕزگار بکات.

ف.ق