ئاگرکەوتنەوە گوماناوییەکان زیانێکی گەورەیان بە باکوور- رۆژهەڵاتی سووریا گەیاندووە

جوتیارانی باکوور- رۆژهەڵاتی سووریا ئەمساڵ پێش ئەوەی بەرهەمەکانیان هەڵگرنەوە دڵخۆشبوون، بەڵام ئاگرکەوتنەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکان بووە هۆی زیانێکی گەورە. بەرێوبەری خۆبەڕێوەبەری بەدواى چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەوەن.

باکوور- ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆربەی ئابوورییەکەی لە سەر کشتوکاڵە و جوتیاران ئەمساڵ پێش ئەوەی بەرهەمەکانیان هەڵگرنەوە دڵخۆشبوون، بەڵام ئاگرکەوتنەوەی گوماناوی لە زەوییە کشتوکاڵییەکاندا ڕوودەدەن و ئەوەش بووەتە هۆکاری زیانێکی گەورە بۆ جوتیاران. هەموو رۆژێک لە دەیان شوێن ئاگر بەردەبێتە زەوی جوتیاران و زیانیان پێدەگەیەنێت.

ئەو ئاگرە دەخڵ و دان و بەری رەنجی یەکساڵی جوتیاران لە یەک کاتژمێردا دەکات بە خۆڵ. بەرێوبەریی ئەو هەرێمەش لە دژی ئەو ئاگرکەوتنەوانە بە دوای ڕیگاچارەیەکدا دەگەرێت. هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئابووریی کانتۆنی کۆبانێ خەلیل شێخ موسلیم گوتی، لەسەر هۆکاری سوتانەکان ڕادەوەستن و هەوڵ دەدەن چارەیەکی بۆ بدۆزنەوە.

موسلیم گوتی، بەرهەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە ١٠ ساڵی رابردوو زۆر باشترە و هەموو شوێنێک کشتوکاڵی لێکراوە. موسلم گوتیشی، "دەتوانم بلێم بەپێی چەند ساڵی ڕابردوو بەرهەمی ئەمساڵ زۆر باشترە. ئێمە دەتوانین بلێین لە ٢٠١٩ دا لە ٪١٠٠ بەرهەمان دەبێت.گەلەکەمان ئەمساڵ پەرەیان بە چاندنی خۆیانداوە ولە هەموو شوێنێکدا کشتوکاڵیان کردووە. جوتیاران دڵخۆشبوون، بەڵام بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی ئەو چەند رۆژەی رابردوو هەزاران هێکتار دەخڵ و دان بووە بە خۆل و ئێمەش بە دواى چارەسەرکردنى ئەو کێشەیەوەیەن".

موسلم لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکانەوە رایگەیاند، ئاگرەکان لەو زەویانەدا دەکەونە کە لەسەر ڕیگاکاندان و گومانمان بۆ ئەوە دەچێت، کە بە هۆی فرێدانی قونچکی جگەرەی شۆفێرانەوە ئەو ئاگرانە بکەونەوە. گازوایلی ئۆتۆمبێلەکان خراپە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوە، کە رێژەیەکی زۆر کاربۆن لە ئیگزۆزی ئۆتۆمبێلەکانەوە بێتە دەرەوە و هەندێکجار ببێتە هۆکاری ئاگرکەوتنەوە. هەروەها ئەگەری ئەوەش هەیە بە هۆی چەخماخەی دەڕاسە کۆنەکانەوە ئاگرکەوتنەوە رووبدات".

موسلم راشیگەیاند، ئەو شتەی کە ئەو زۆر گومانی بۆی دەچێت ئەوەیە، کە لەلایەن هەندێک هێزەوە زەوییەکان ئاگریان تێبەربدرێت. لەبەر ئەوەش هێزەکانی ئاسایش لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوەکانیان زیاتر کردووە و گەشت و دەورییەکانیان زیاد کردووە.

لە لایەکی دیکەوە موسلم ئەوەشی وت، زۆرێک لە خاوەن دەڕاسەکان دەچنە دەرەوەی کانتۆنەکە و لەوێ کار دەکەن و بەو هۆیەوە جوتیاران لە هەرێمەکەدا بەهۆی کەمی و خراپیى دەڕاسەکانەوە ناتوانن بەرهەمەکانیان لە کاتى خۆیدا بدورنەوە و گوتیشی، "لە جزیر، رەقا و دێرەزۆر دەخڵ و دان ١٠ رۆژ پێش کۆبانێ هەڵدەگرنەوە. خاوەنە دەڕاسەکان دەیانەوێت لە ئێرە بڕۆن و زۆر تر کار بکەن و  ئێمەش رێگامان پێدان، بەڵام ئێستاش ناگەڕێنەوە، ئەوەش دەبێتە هۆکار، کە دەخڵ و دانەکان زۆر بمێنەوە و بسوتێن."

موسلم باسی ئەوەیکرد، ٣ هەزار لیتر گازاویل بۆ هاوکاری دەدەنە خاوەن دەڕاسەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەچن لە هەرێمەکانی دیکە کار دەکەن. باسی ئەوەشیکرد، کانتۆن بڕیارێکی دەرکردووە، ئەگەر خاوەن دەڕاسەکان و دەڕاسەکانیان لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا نەگەڕێنەوە سزای داراییان بەسەردا دەسەپێندرێت.

 موسلم ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە نامانەوێت بە بڕیارێکی لەو شێوەیە زیان بە گەلەکەمان لە دەڤەرەکانى تردا بگەیەنین، بەڵام ئەمانیش گەلی ئێمەن و دەبێت ئەو بارودۆخەش لە بەرچاو بگیرین. بەلانیکەمەوە دەبێت هەندێک دەڕاسەش لێرە بن."

موسلم ئاماژەى بەوەشکرد، هەوڵ دەدەن ئەو جوتیارانەی، کە بەهۆی ئاگرکەتنەوەکانەوە زیانیان پێگەیشتووە قەرەبوویان بکەنەوە و دەشلێت، بڕیار دراوە هەموو دەخڵ و دانی گەل لەلایەن ڕیوەبەرییەوە بکڕدرێتەوە و بۆ ئەوەى گەل دەخڵ و دان و بەربوومەکەى بەسەر دەستەوە نەمێنێتەوە.

ر.م