ئاگرکەی گوندی تل تەمر تەشەنەی سەند، گوندەکانی تریشی گرتەوە

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی گوندی ئەریشای سەر بە ناوچەی تل تەمر بەردابوو. ئاگرەکە گەیشتووەتە زەوی و زاری هەر یەک لە گوندەکانی تەویلا، تل کێفجی و ئوم ئەلکێف.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گوندی ئەریشای سەر بە تل تەمر ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی بەردابوو، ئاگرەکە تەشەنەی سەندووە و بە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4ەوە گەیشتووەتە زەوی و زاری گوندەکانی تەویلا و تل کێلجی و ئوم ئەلکێف.

لە گوندی تەویلا ٤ کەس بە هۆی دووکەڵی ئاگرکە ژەهراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران. بە پێی زانیاریەکان بارودۆخی تەندروستی ئەو ٤ کەسە جێگیرە.

عیسا رەجەب ئەندامی کۆمەڵەی ئاگرکوژێنەوەی ناوچەی تل تەمر رایگەیاند، چەتە و داگیرکەران لەبەر چاوی هێزەکانی روسیا و رژێمی سوریا ئاگریان لە زەویە کشتوکاڵیەکانی ناوچەکە بەرداوە.

ز.ش