ئاڵدار خەلیل: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەزموونێکی تایبەت و نائاساییە

ئاڵدار خەلیل ڕایگەیاند، ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر تایبەتە و نائاساییە و لەناو بارودۆخێکی سەختدا هێزی خۆی پیشاندا.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە تویتێکدا ئاماژە بە گرنگی و ئەزموونی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کرد.

ئاڵدار خەلیل وتی،" بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەتوانین ئەم ئەزموونە وەک ئەزموونێکی تایبەت و نائاسایی لەقەڵەم بدەین. ئەزموونێک کە پێویستی پێکهاتەکان و گەلانی هەرێمەکەی لەژێر چەتری دیموکراسیدا کە دەلالەت لە مێژوو، کەلتور، کۆمەڵگا، سیاسەت و سەربازی دەکات جێبەجێ کردووە. لە دۆخێکی سەختدا بەرێوەبەرایەتیەکە هێزی خۆی پیشاندا.

ئاڵدار خەلیل هەروەها هیوای پێشکەوتنی خواست و ئاماژەی بەوەکرد،"هیوادارین کەموکورتیەکان چارەسەر بکرێن. ئاستەنگیەکان هێشتا زۆرن و پێویستی قۆناغەکە بە خەباتێکی زۆرتر هەیە. ئەم دەستکەوتە مێژووییە بە ئیرادە و فیداکاریەکی گەورەی شەهیدان و بە ڕەنج و تێکۆشانی گەلەکەمان بەدەست هاتوون. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر میراسێکی گەورە و بەهای هەموو گەلانی ژێردەستەیە.

لە کۆتاییدا ئاڵدار خەلیل لە ساڵی نوێدا هیوای سەرکەوتنی بۆ هەموو خەباتکارانی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەرایەتی خۆسەر خواست.

ف.ق