چاره‌سه‌ریی ئاڵۆزییەکانی سووریا بەدیالۆگ مسۆگەردەبێت

شووکری شیخانی سەرۆکی هەوڵدانی ڕفۆرمی سووریا ئەوەی خستەڕوو، چارەسەری ئاڵۆزییەکانی سووریا بە دیالۆگی هاوبەشی پێکهاتەکەن مسۆگەردەبێت.

شووکری شێخانی سەرۆکی هەوڵدانی ڕفۆرمی سووریا یەکێک لەبەشداربووانی کۆبوونەوەی سووریا-سووریایە لە کوبانی. شیخانی دەربارەی ناوەڕۆکی گفتووگۆکانی کۆبوونەوەکە و ژیانی دیموکراتیک لەباکووری سووریا بۆئاژانسی هەواڵی فورات قسەیکرد.

شێخانی وتی، ئەمە یەکەمجارە کەسەردانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکات و دەربارەی تێڕوانینەکانی خۆی لەسەرهەرێمەکە وتی، " جاری یەکەمە کە سەردانی باکووری سووریادەکەم. دوای ئەوەی کە من ئارامیم لە کۆڵانەکانی قامیشلو وعامودا دیت، دەتوانم بێژم کە ئەوئارامی و خۆشبوونە خۆی بۆخۆیی دیموکراسییەکی پێشکەوتووە."

شێخانی ئەوەی خستەڕوو، ئەو کوردێکی دانیشتووی شام(دەمشق)ە و دەربارەی کارووباری مەسەدە وتی، " مەسەدە نەتەنیا بۆ باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا خەبات دەکات، بەڵکوبۆ تەواوی سووریا کاردەکات. هەربۆەیە هەمووهێزە سووریەکان لەناو مەسەدەدا جێگەی خۆیان گرتووە و ڕاوبۆجووونی خۆیان بەئاسانی دەردەبڕن."

دەربارەی چالاکییەکاندا شێخانی وتی، " لە شوێنەجیاجیاکانەوە کەس هاتووە وهەوڵ دەدەین ڕێگەیەک بۆچارەسەرکردنی قەیرانەکانی سووریا بدۆزینەوە. بۆ ئەوەی کە لەئیستادا هەرکەسێک بەشداری ئەم خەباتە دەکات ولەسەربنگەی دیالۆگ ڕێکدەکەون."

شێخانی جارێکی تر دووپاتی کردەوە کە باوەڕی بە چارەسەری سیاسی و دیموکراتیک هەیە و وتی، " ڕاستە کە هەرکامێکمان لە ڕەنگ و باوەڕییەکی جیاوازین، بەلام ئێمە دەتوانین لەژێر سێبەری سیستەمێکی دیموکراتیکدا بژین. کاتێک من هەوڵ و خەباتی بەشدارانی کۆبوونەوەکەم بۆدۆزینەوەی چارەسەری قەیرانەکانی سووریا دی، بەتەوای باوەرم هێنا کە تاکە چارەسەربۆکۆتایی هێنان بەقەیرانەکانی سووریا دانوستانە."

ک-ش