ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر شه‌وی ڕابردوو به فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده سه‌ر ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیی سه‌ر به ناحیه‌ی قه‌سرێ-ی قه‌زای چۆمان. به‌هۆی بۆردومانی ئه‌و فڕۆكه‌جه‌نگییانه ٤ گه‌نجی ده‌ڤه‌ره‌كه شه‌هید بوون.
له دوای ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه، ٣ هاوڵاتیی ده‌ڤه‌ره‌كه هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل ئیدانه‌كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه له لایه‌ن ئاسایشی په‌ده‌كه له قه‌سرێ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
شاخه‌وان ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌سرێ به مێدیاكانی په‌ده‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو كه ئه‌و شوێنه‌ی له لایه‌ن سوپای توركیا بۆردومان كراوه، بنكه و باره‌گه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی لێیه، ٣ چالاكی مه‌ده‌نیی ده‌ڤه‌ره‌كه وته‌كانی ناوبراویان ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا شوێنی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیانی سیڤیلیان بۆردومان كردووه و هیچ بنكه و باره‌گه‌یه‌كی په‌كه‌كه له‌و شوێنه نییه.
دوابه‌دوای لێدوانه‌كانی ئه‌و ٣ چالاكه‌مه‌ده‌نییه، ئاسایشی پارتیی دیموكراتیی كوردستان - په‌ده‌كه له ناحیه‌ی قه‌سرێ هه‌رسێ چالاكه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرد كه بریتین له: ڕێباز مه‌لا، بنیامین یووسف و خالید ڕه‌سوو.
هاتووچۆ قه‌ده‌غه كرا
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاسایشی په‌ده‌كه له ناحیه‌ی سیده‌كان هاتووچۆی گوندی به‌رمیزه-ی قه‌ده‌غه‌كرد. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانویست بچنه گونده‌كه، له لایه‌ن ئاسیشه‌وه ڕێگه‌یان پێنه‌درا و گه‌ڕێندرانه‌وه. هاوكات ڕێگری له ڕۆژنامه‌وانان كرا بچنه ده‌ڤه‌ره‌كه.
دوای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له‌و سنووره، جارێكی دیكه سوپای توركیای داگیركه‌ر هێرشی كرده سه‌ر گوندی به‌رمیزه و لێلكان. به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه زیانێكی زۆر به ماڵ، باخ و ئاژه‌ڵه‌كانی گوندنشینان گه‌یشتووه.
جێگه‌ی باسه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كردووه له هه‌رێمی برادۆست-ی باشووری كوردستان.
s.m