ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو لە شەدادی تەقییەوە

لە خاڵی پشکنینی هاتوچۆی شەدادی لە هەرێمی حەسەکە لە رۆژئاواى کوردستان ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە ٢ کەس بریندار بوون.

ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە لە خاڵی هاتوچۆ راگیرابوو و دواى ئەوەى تەقییەوە.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٢ هاووڵاتی بریندار بوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوچەکە.

ژ.ت