ئۆپڕاسیۆنەکەی قەسەدە لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە، ١١ چەتەی تر دەستگیرکران

ئۆپڕاسیۆنی لەناوبردنی شانە نووستووەکانی داعش لە لایەن قەسەدەوە لە پێنجەم رۆژیدا بەردەوامە و ئەمڕۆش ١١ چەتەی تری داعش دەستگیر کران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-قەسەدە لە راگەیێندراوێکدا ئەنجامی پێنجەم رۆژی هەنگاوی لەناوبردنی شانە نووستوەکانی داعشی ئاشکرا کرد.

قەسەدە رایگەیاند:" هێزەکانمان بەردەوامن لە بەڕێوەبردنی ئۆپڕاسیۆنی پاککردنەوە و لەناوبردن، بە شێوەیەکی رێکخراو لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی.

لە ئۆپڕاسیۆنەکەدا کە لە سەر هێڵی سنوری عێراق بەڕێوە چوو، هێزەکانی کۆماند و هێزە هاوپەیمانەکان چالاکیەکی کاریگەریان لە دژی حەشارگەکانی تیرۆرستان بەڕێوە برد و لە ئەنجامدا ١١ تیرۆرست دەستگیر کران.

ئۆپڕاسیۆنێ هێزەکانمان، بە شێوەیە سەرکەوتوو بەردەوامە."

ز.ش