ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدە لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە

ئۆپەڕاسیۆنی قەسەدە لە بەرزاییەکانی دێرەزۆر و حەسەکە لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە. لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا زیاتر لە ٥٠ چەتەی داعش دەستگیرکران.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لەدژی شانەکانی داعش لە دێرەزۆر و حەسەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و ٤ ڕۆژە بەردەوامە.

سەرچاوەکانی ناو قەسەدە ڕایانگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەڕاسیۆنەکەدا و تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

بە پێی زانیاریەکان، قەسەدە خۆی بۆ قۆناغی سێیەمی ئۆپەڕاسیۆنەکە ئامادە دەکات کە بڕیارە لە باکووری دێرەزۆر بەڕێوەببرێت.

لە قۆناغی دووەمدا ئۆپەڕاسیۆنەکە لە باشووری حەسەکە لە دەشتی دێرەزۆرەوە تا سنوری عێراق وسوریا بەردەوام بوو.

ف.ق