ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ژنێک و دوو منداڵی ڕادەستی نەروێج کردوە

 پەیوندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنێک و دوو منداڵی خێزانی چەتەکانی داعش کە بە ڕەگەز نەرویجین ڕادەستی وڵاتەکەیانی کردوە.

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی نەرویج بە سەرپەرشتی ئەریک هوسم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەرێوبەرایەتی پەیوندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامیشلو، دوای گفتگۆ و لەیەک تێگەیشتن لە گەڵ شاندەکە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دێموکراتی ژن و منداڵەکەی ڕادەستی حکومەتی نەرویج کردۆتەوە.

هەروەها ئەیریک هوسم سەرۆکی شاندەکەی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج سوپاسی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژەهەلاتی سوریا و شەرڤانانی سوریای دیموکراتی کرد، بۆ ئەو قوربانیەی داویانە بۆ تێکشاندنی چەتەکانی داعش.

لە ماوەی ڕابردوو ئیدارەی خۆبەرێوەبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٧ ژن و ١١٧ منداڵی بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان کردۆتەوە.

ڕ..ح