ئیسرائیل بە موشەک لە سوریای دا

هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەندین شوێنى سوریای موشەکباران کرد. سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا وەڵامی هەندێک لە هێرشەکانى دایەوە.

بەپێی ئاژانسى هەواڵی رەسمیی سوریا، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا لە دژی هێرشی موشەکیی ئیسرائیل وەڵامی هەبووە و بە وتەى ئەوان، موشەکان پێش ئەوەى لە ئامانجەکانیان بدەن خراونەتە خوارەوە.

ئەو ئاژانسە باسی ئەو شوێنانەى نەکرد، کە لەلایەن موشەکەکانى ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج، بەڵام  رایگەیاندووە، هێرشەکە لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجامدراوە.

ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١١ەوە و لە دواى دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆیی لە سوریا، چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانى رژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانى ئەو رژێمە لە سوریا، کە ئەوانیش ئێران و حیزبوڵان.

بەپێی سەرچاوەکانى رژێمی سوریا، ئیسرائیل لە ٢٠ی نیساندا دەشتەکانى پالیمرای بۆردومانکردووە.

رێکخراوی مافەکانى مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر ئەو شوێنانە بووە، کە ملیشیا ئێرانییەکانی تیادا بووە و بەو هۆیەوە ٣ چەکداری سوری و ٦ چەکداری بیانی کوژراون.
ژ.ت