ئیلهام ئەحمەد: بۆ گەرانەوە پسپۆرانی بەنداوی فورات دانوستانەکان بەردەوامە

لە هێرشێکی ئاسمانیی دژی چەتەکانی داعش بۆ سەر دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢٦ چەتەی داعش کوژران.

 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەڵێت، کە دانوستان بۆ گەڕاندنەوەی کارمەندان و پسپۆڕانی بەنداوی تەبقا لەگەڵ ڕژێمی سوریادا بەردەوامە و پێدەچێت بەم زووانە بگاتە ئەنجام.ئیلهام ئەحمەد، لەبارەی دانوستانەکانی ئەم دوواییانەی ئەنجومەنی بەڕێوبەریی تەبقا و ڕژێمی سوریا لەبارەی تەبقاوە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار کردووە.

ئیلهام ئەحمەد دەڵێت: کێشەکانی نێوان باکوری سووریا و ڕژێم بە هیچ شێوەیەک لە ڕێگای سەربازییەوە چارەسەر ناکرێت، بەڵکو دەبێت بە دیالۆگ و دانوستان چارەسەرییەکی گونجاو ئاراستە بکرێت، لەو کاتانەدا کە هێرشیان کردە سەرمان ئێمە بەرگریمان لە خۆمان کردووە، زۆر ئاساییە کە بۆ پرسی خزمەتگوزارییەکانی خەڵک، دانوستان لەگەڵ ڕژێم بکرێت، پێشتریش وتوومانە کە خێروبێری سووریا بۆ هەموو گەلانی سوریایە و دەبێت هەمووان سوودی لێوەرگرن.

وتیشی: لە ئێستادا تەنیا لە ئاستی ناوچەییدا دانوستان لەگەڵ ڕژێم دەکرێت، بۆ نمونە دانوستان لەنێوان بەرپرسەکانی خزمەتگوزاری ڕژێم و ناوەندە خزمەتگوزارییەکانی تەبقادا ئەنجامدەدرێت، ئەوەش تەنیا بۆ گەڕاندنەوەی پسپۆڕان و کارمەندەکانی بەنداوی تەبقایە، بۆ ئەوەی بەنداوەکە جارێکی دیکە بکەوێتەوە کار.

هاوسەرۆکی مەسەدە دەستنیشانی کرد: پرسی ئاسایش زۆر هەستیارە و گرێدراوی دۆزی نەتەوەیی و پێکهێنانی دیموکراسییە وتا ئیستا کاتی ئەوە نەهاتووە دانوستان لەبارەوە ئەنجامدەدرێت.

ک-ش