ئینتەرناسیۆنالیستەکان داوای پشتگیری شۆرشی ڕۆژئاوایان کرد

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کە لە ڕۆژئاوا کاری مرۆیی دەکەن داوای پاراستنی شۆرشی ڕۆژئاوایان کرد. ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕایانگەیاند، "بە پاراستنی ڕۆژئاوا نەک تەنها گەل و شۆڕش دەپارێزین بەڵکو هیوای جیهانێکی تر دەپارێزین."

گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست کە سەردانی ڕۆژئاوایان کردووە بە لێدوان و پەیامەکانیان بانگەوازیان بۆ پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد.

لە لێدوانەکاندا باس لە خۆپیشاندانەکانی ٢ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهان کرا و ڕاگەیەنرا، ئەو چالاکیانە بۆ بەرخۆدێرەکان بووەتە هیوایەکی گەورە.

ئینتەرناسیۆنالیستەکان ئاماژەیان بەوەدا، چالاکیەکان کە لە هەموو  جیهان بەرێوەبران نیشانەی ئەوەن ڕۆژئاوا تەنها نییە و هەموویان خاوەنداری لە ڕۆژئاوا دەکەن.

لە لێدوان و پەیامەکاندا باسی ئەوەشکرا، "بەرخۆدان وەک شۆرشی ئێمە بەردەوامە و ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێک زیاتر پێویستە پشتگیریمان بکرێت. کاتێک شۆڕشێک بەرامبەر باوکسالاری، نەتەوە-دەوڵەت و کاپیتالیزم بەڕێوەدەبرێت، ناتوانین چاوەڕێی پشتگیری لە دەوڵەتانی جیهان بکەین. دەگۆترێت جگە لە شاخەکان هیچ دۆستێکی کورد نییە، بەڵام لە ٢ی تشرینی دووەمدا ئاشکرابوو کە ئەوە ڕاست نییە. یەکگرتن بۆ ڕۆژئاوا کاریگەریەکی زۆر لەسەر ئێمەی ئینتەرناسیۆنالیست دادەنێت و بەو شێوەیە دەتوانین لە بەرەی شۆڕشدا جێگەمان بکەینەوە و کاری جوراوجور بکەین. ئەمڕۆ تێکۆشانەکەمان لە ڕۆژئاوایە، بەڵام سبەینێ دەبێت لە جێگەیەکی تر بێت. بە پاراستنی ڕۆژئاوا نەک تەنها گەل و شۆڕش دەپارێزین بەڵکو هیوای جیهانێکی تر دەپارێزین."

لە لێدوانەکاندا ئەوە خرایەڕوو، "دیموکراسی ئاڵای ئێمەیە. بەڵام دیموکراسی پارلەمانی و ئەو دیموکراسیەی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەسەرماندا دەسەپێنن نا. ئێمە ئاڵای کۆمین، دیموکراسی ئەنجومەنی گەلی هەرێمی بەرز دەکەینەوە.

بەو هۆیەوە بانگەازیمان پاراستنی شۆرشی ڕۆژئاوایە و پێویستە ئەمەش بۆ سەرچاوەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بگۆڕدرێت."

ف.ق