ئینتەرناسیۆنالیستەکان: لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەین

ئینتەرناسیۆنالیستی ئەمریکی سەرهەڵدان و ئینتەرناسیۆنالیستی ڕووسی کەمال بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایانگەیاند، لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بەرگری و بەرخۆدان دەکەن.

ئینتەرناسیۆنالیستی ئەمریکی سەرهەڵدان ڕایگەیاند، بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ هاتووەتە ڕۆژئاوا و بەشداری لە بەرخۆدانی عەفریندا کردووە. وتیشێ، "لە دێرەزۆر بەشداری لە شەڕی دژی چەتەکان بووە. پێشتر لەبارەی تێکۆشانی گەلی کورد زۆر زانیاری نەبووە و دوای ئەوەی ئاگادار بوو، زانی بۆ وڵات و بەهاکانیان شەڕ دەکەن، بەو هۆیەوە ئەویش بەشداری لە بەرخۆدان کرد.

سەرهەڵدان ئاماژەی بەوەکرد، لەدژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتە ئیسلامیە ڕادیکالەکانی بە شێوەیەکی توند بەرخۆدان دەکەن و بەرخۆدان بەردەوامە.

کەمالی رووسی: بۆ پشتگیری گەل هاتم

ئینتەرناسیۆنالیستی ڕووسی کەمالیش وتی، "بۆ پشتگیری گەل هاتووتە ڕۆژئاوا. یەکەمجار بەشداری شەڕم کرد. باسکردنی شەڕەکە زەحمەتە. هۆکاری سەرەکی من بۆ شەڕکردن، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی.

کەمال دەڵێت، "هێرشی تورکیا و چەتەکانی هەروەها دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتێکی تر و وتی، "لە هەموو جێگەیەک لەدژی تورکیا و چەتەکانی تێدەکۆشێت.

ف.ق