کامپی شەهید ڕوستەم جودی مەخموور بۆردومان کرا و بریندار هەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بۆردومانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی مەخموویان کرد و بە هۆیەوە چەندین هاوڵاتی بریندار بوون.

کاتژمێر ۱۲:۱۰ دەقیقەی (بەکاتی هەولێر) بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوودی مەخمووریان بۆردوومان کرد. ڕاگەیەندار نزیکەی جار کامپەکە و دەوروبەری بۆردومان کراون و بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و زیانی ماددیش وەبەر چەندین شوێن کەوتووە.

شایانی باسە ئەمە جاری یەکەم نییە کامپی شەهید ڕوستەم جودی بۆردومان دەکرێت، پێشتریش چەند جارێكی دیکە کامپەکە لە لایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی داگیركەری توركیاوە بۆردوومان کراوە. بۆ نموونە لە ڕێککەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۰٦دا بەهۆی بۆردوومانی فڕۆكەكانەوە ٥ ئەندامی هێزەكانی پاراستنی جەوهەریی مەخمور شەهید بوون.

لە ڕێککەوتی ۲۰۱۸/۱۲/۱۳شدا، جارێکی دیکە فڕۆكە جەنگییەكانی ڕژێمە قڕکەر و داگیرکەرەکەی تورکیادا ژنێكی تەمەن ٧٣ ساڵان، كچێکی و نەوەیەكی و هاوڵاتییەكی دیكەی تەمەن ٢٣ ساڵان شەهید بوون.

هـ.هـ