ئێمە بە ئازادی دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین

گوڵێجان فەر ئەندامی یەکیەتی ئیزەدییەکان-ی عەفرین کە ناوەندەکەیان لە لایەن سوپای تورکیاوە تەقێندراوەتەوە، ئەوەی خستە ڕوو کە دەوڵەتی تورکیا بە پلانی پێشوەخت شوێنە مێژووییەکان تێکدادات. فەر وتی، بەبەرخۆدانی خۆمان جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە عەفرین-ی ئازاد.

سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی ، ڕۆژی شەەمەی ڕابڕدوو ناوەندی یەکیەتی ئیزەدییەکانیان تەقاندەوە. ئەو ناوەندە پێشتریش لەلایەن فڕۆکەجەنگییەکانی تورکیاوە بۆردمان کرابوو، لە ناوەندەکەدا وێڕای کتێبی بەنرخی ئایینی ئیزەدییەکان، تاکە پەیکەرەی زەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەوی بوو. نوێنەری ژنانی یەکیەتی ئیزەدییەکان، گولێجان فەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا.

گولێجان فەر ئاشکرای کرد کە وەکو کۆمەڵگەی ئیزەدی ئەوان بە ڕێکخستنکراو بوون و وتی، " ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٧ لە شاری حەلەب یەکەمین کۆنگرەی خۆمان بەست. لە حەلەب کۆمیتەمان بوو، بەڕێوەبەری یەکیەتی ئیزەدییەکانمان بوو. لەکاتی دەسپێکردنی شۆڕشدا ئێمە ئامادە بووین. ئێمە یەکسەر دەستمان بە خەبات کرد. ساڵی ٢٠١٢ لە گوندی باسووفان-ێ ئێمە یەکەمین ماڵی ئیزەدییەکانمان کردەوە. دووای سەدان ساڵ، ئێمە منداڵەکانمان بە پێی باوەرەکانی ئیزەدییەکان پەروەردە دەکرد. شۆڕش بۆ ئێمە دەرفەتێکی گرینگ بوو. هەر بۆیە ئێمە بە خێرایی دەستمان بە کار کرد."

لە سەر کات وئارمانجی دامەزراندنی یەکیەتی ئیزەدییەکان گۆلێجان فەر وتی،"لە عەفرین یەکیەتیی هەموو باوەرەکان و خوێندکاران دامەزرا. وەک ئیزەدییەکانیش ئێمە جێگەی خۆمان گرد. بۆ یەکەمین جار ئیزەدییەکان بوونە خاوەن کۆمیتە وناوەندێک، بە سەربەستی پەروەردەمان دەبینی وخۆمان بە رێکخراوەیی دەکرد. یەکیەتی ئیزەدییەکان لە ساڵی ٢٠١٣ لە ناوەندی شاری عەفرین دامەزرا. ئێمە کۆنفرانسی دەسپێکمان لەوێ بەڕێوە برد.یەکەم جار سیستەمی هاوسەرۆکی دامەزرا و ٧ کۆمیتەی ژن، دادپەروەری، پەروەردە، گەنجان، ڕاگەیاندن ، زمان و کلتور دامەزرا.ئەو کۆمیتەکانمان  دەبرد گوندە ئیزەدییەکان عەفرین. لە عەفرین ٢٢ گوندی ئیزەدی هەیە. ژمارێک لە گوندەکانی وەک باسووفان-ێ و فەقیرا بە تەواوی ئیزەدی بوون. خولی پەروەردە بۆ ژنان و منداڵان بەڕێوە چوو. لە مێژوویی کوردستاندا لە هەزاران ساڵ بەم لاوە بۆ یەکەمجارە لە ناو سیستەمێکی خۆسەری دیموکراتیکدا ئیزەدییەکان دانیان بێدانرا."

گۆلێجان وەبیری هێنایەوە کە ناوەندی یەکیەتی ئیزەدییەکان لەلایەن سوپای تورکیاوە تێکدراوە.پەیکەرەی زەردەشت لەوی بوو وئاوەها درێژەی بە قسەکانی دا، " وەلاتپارێزێک لە گوندی کۆرزەل-ێ ئەوەی وەک دیاری دابوو بە ناوەندەکەمان. کاتێک کە چاو بە مێژوودا دەخشێنین و بۆمان دەر دەکەوێت کە هەموو ئەو فەرمانانەی کە بەسەر ئیزەدییەکاندا هاتووە لە لایەن عوسمانییەکانەوە بووە.دەوڵەتی تورکیا خۆیی بۆ ڕانەگیرا وبە هەموو هێزی خۆی هێرشی کانتۆنی عەفرینی کرد. دەستی دایە کۆمەڵکوژیی و هەموو شوێنەوارە مێژووییەکانی تێکدا.

بە بەرخۆدانی گەورەی ٥٨ ڕۆژەی یەپەگە ویەپەژە کە ئێمەس بەشدار بووین. ئێمە داوامان لە تەواوی جیهان کرد، بەلام بەداخەوە کەس بە هانامانەوە نەهاتن. ڕێگەیان بۆ ئەردۆغان خۆش کرد. ئەردۆغانیش لە دژی یەکیەتی گەلان، کلتور وباوەرەکان سیاسەتی قڕکردن پەیڕەو دەکات."

گۆلێجان فەر ئەوەی خستەڕووکە ئەوانیش وەک تەواوی گەلی عەفری لە کانتۆنی شەهبا لە بەرخۆدانیدان وبەردەوام بن لە بەرخۆدانی.فەر وتی،" ئێمە لە کەمپی سەردەمدا ناوەندێکمان دامەزراندووە.تا ئەو کاتەی کە بە ئازادی بگەڕێینەوە بۆ عەفرین. ئێمە ڕاناوەستین و بەرخۆدانی دەکەین.

ک-ش