'ئێمە دەست لە عەفرین هەڵناگرین'

دایکانی عەفرین کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان دەست لە عەفرین هەڵناگرن.

دایکانی عەفرین کە بە هۆی هێرش و داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە کۆچی هەرێمی شەهبایان کردووە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد. دایکان کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەتیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند دەست لە عەفرینەکەیان هەڵناگرن.

دایکێک بە ناوی گۆنایی حسێن ڕایگەیاند، "بەرخۆدانمان لە هەرێمی شەهبا بەردەوامە. دەوڵەتانی جیهان کۆمەڵکوژی تەل ڕەفعەت دەبینن، بەڵام بێدەنگن. ئەو منداڵانەی کە کوژرابوون چییان کردبوو؟ دەوڵەتی ڕووسیا دەلێت،  ئێمە خەڵکی عەفرین دەپارێزین بەڵام جارێکیتر دیاربوو نامانپارێزن. ئێمە وەک خەڵکی عەفرین لەگەڵ دایکی شەهیدانین. ئەو منداڵانەی کە کۆمەڵکوژ کران چییان لە ئەردۆغان کردبوو. منداڵەکانمان دەترسێنن. ئەگەر بە تەنها ژن و منداڵیش بمێنن، وڵاتەکەمان ڕزگار دەکەین و دەگەڕێینەوە عەفرین."

'عەفرین جێگای باوک و باپیرمانە'

دایکێکی تر بە ناوی فاتیمە عەبدو عەبدوڵاش باسی ئەوەی کرد، "ئێمە لە عەفرینەوە کۆچمان کرد بۆ شەهبا، بەڵام دیسان دەوڵەتی تورک لە تەل ڕەفعەت ئێمەی کۆمەڵکوژ کرد. پێویستە وڵاتانی جیهان بەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ نەمینن. نابێت کەس لە جێگەی خەڵکی عەفرین نیشتەجێبکرێت، هێزە داگیرکەرەکان خەڵکی عەفرین لە شارەکەیان دەردەکەن و چەتە لە جێگەیان نیشتەجێ دەکەن. عەفرین جێگای باوک و باپیرمانە و ئێمە دەستی لێهەڵناگرین."

ف.ق