ئەردۆغان لەگەڵ پوتین رێککەوت و چەتەکان لە عەفرین لە یەکیان دا

چەتەکانى تەحریری شام (بەرەی نوسرە) و فەیلەقی شام لە ناوچەى جندرێسی عەفرینی داگیرکراودا بەربوونە یەکتر.

بەپێى زانیارییەکان، شەڕی چەتەکان لەگەڵ یەکتر لە خاڵی سەربازیى گوندی دێربەلوت لە ناوچەى جندرێس روویدا. ئەو خاڵە سەربازییە لە دواى داگیرکردنى عەفرین لەلایەن تورکیا و چەتەکانەوە دروستکراوە.

خاڵە سەربازییەکە لە دەستى چەتەکانى بەرەى نوسرەدایە، بەڵام راگەیاندرابوو بۆ ماوەیەک خاڵەکە رادەستى چەتەکانى فەیلەقی شام کراوە.

لەسەر دووبارە رادەستکردنەوەى خاڵە سەربازییەکە شەڕ لە نێوان چەتەکانى بەرەی نوسرە و فەیلەقی شام دا روویداوە.

شەڕەکە تا ئێستا لەو ناوچەیەدا بەردەوامە و ژمارەیەکى زۆر چەتە و سەربازی تورکیاش روویان لە ناوچەکە کردووە.

سەرنجڕاکێشە ئەو هێرشە لە دواى رێککەوتنى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لەگەڵ ڤلادمیر پوتین سەرۆکى رووسیا لە شاری مۆسکۆی پایتەختى رووسیا، روویدا.

ر.م