ئەسەد: بۆ ماوەیەکى درێژ پێویستمان بەمانەوەی سەربازانى رووسیایە لە سوریا

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمارى سوریا رایگەیاند "سەربازانى رووسیا کە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە سوریادان، پێوییستیمان پێیان هەیە، کە ماوەیەکى درێژ بمێننەوە".

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆمارى سوریا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى ئینتەرفاکس دا رایگەیاندووە "پێویستیمان بە بوونی  سەربازانى سوریا، تەنها بۆ شەڕ لە دژى تیرۆریزم نییە".

ئەسەد راشیگەیاندووە "هاوسەنگیى هەرێمى پێویستى بە بوونى هێزەکانى رووسیا لە سوریا هەیە و ئەو هاوسەنگییەش دیار نییە کەی روودەدات".

ئەسەد باسى ئەوەشیکرد، پەیمانی ٤٠ ساڵە  گەڵ رووسیا بۆ مانەوەى لە بنکەى سەربازیى حەمیمیم واژۆکراوە. ئەوەش نیشانەى بوونی پەیوەندیى درێژخایەنە لە نێوان هەر دوو وڵاتدا.

ئەوەشى وت، گەڕانەوەى ئاوارە و پەنابەرەکانى سوریا، کە بەهۆی روودانى شەڕەوە وڵاتەکەى خۆیان بەجێهێشتووە، یەکێک لە دۆسیە گرنگەکانە، کە سوریا و رووسیا پێکەوە کارى لەسەر دەکەن.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە سوریا شەڕی ناوخۆی دەستیپێکردووە و زیاتر لە ٣٥٠ هەزار کەسی تیایدا کوژراوە و زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەسیش لە ناوخۆی سوریا و یان درەوەى سوریا بوونەتە ئاوارە و پەنابەر.

هێزەکانى رژێمى سوریا تاوەکو ساڵی ٢٠١٥ یەک لەسەر سێى خاکى سوریا، کە زۆرترین دانیشتوى سوریاى تیادا بوو کۆنترۆڵ دەکرد. دواى ئەوەى هێزەکانى رووسیا لە ساڵی ٢٠١٥ چوونە سوریا، رژێمى سوریا دوو لەسەر سێى، واتە زۆربەى خاکى سوریایان کۆنترۆڵکردووە.

هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) پارێزگاکانى حەسەکە، رەقە و دێرەزوریان بە تەواوی رزگارکردووە و بەشێکى گرنگیش لە پارێزگاى حەلەب-یان رزگارکردووە و بە گشتى یەک لە سەر سێ خاکى سوریایان ئازاد کردووە.

ر.م