ئەسەد: ١٣ی نیسان هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدەدرێت

بەشار ئەسەد سەرۆکی دەوڵەتی سوریا ڕایگەیاند، ١٣ی نیسان هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدەدرێت.

بە پێی دەستووری بنەڕەتی سوریا چوار ساڵیک جارێک هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدەدرێت. دوایین جار ٢٠١٦ هەڵبژاردن ئەنجامدرا کە حزبی بەعس و هاوپەیمانەکانی زۆرینەی کورسیەکانی پەرلەمانیان بەدەستهێنابوو. بە هۆی شەڕی ٩ ساڵەی سوریاوە، ئۆپۆزسیۆن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکە بە ناڕەوا لەقەڵەمدەدەن. نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی ڕەتکردەوە.

حزبی بەعس لە سوریا لە ساڵی ١٩٦٣ەوە لەسەر دەسەڵاتە. ڕژێمی بەعس دوای شەڕی ناوخۆیی ساڵی ٢٠١١ ، لە ساڵی ٢٠١٢ بڕیاریدا ئەو حزبانەی وابەستەی ڕژێم نین دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

بەشار ئەسەد لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ١٣ی نیسان هەڵبژاردنی گشتی ئەنجامدەدرێت. تا ئێستا نازانرێت شێوازی هەڵبژاردنی چۆن دەبێت. بە هۆی ئەوەی تا ئێستاش زۆر ناوچە و هەرێم لە ژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکدان.

هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدایە کە لە ئیدلب ڕژێمی سوریا و ڕژێمی تورکیا لە ناو شەڕێکی ڕووبەڕوودان.

ف.ق