ئەمەریکا هۆشداری دایە ڕژێمی سووریا

وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕژێمی سووریای هۆشیار کردەوە لەوەی کە هێرش لە دژی هەرێمەکانی کەمکردنەوەی شەڕ لە باشوور و ڕۆژهەڵات-ی سوریا ئەنجام نەدات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوێنێ شەو، دەربارەی ئەو بابەتە لێدوانێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختیان لەوە کردۆتەوە کە ئەمەریکا لەو ڕاپۆرتانە بەگومانە کە دەربارەی هەرێمی باشوور و ڕۆژهەڵات-ی سوریا کە لە ئەنجامی هاوپەیمانێتی نێوان ئەمەریکا و ڕووسیا و ئوردندا وەک هەرێمەکانی کەمکردنەوەی شەڕ ئامادە کراون و ڕاگەیەندراون. 

شەوی ڕابردوو، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە لێدوانەکەیاندا ڕوونیان کردۆتەوە کە ڕاپۆرتیان پێگەشتووە و ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ڕژێمی سوریا ئامادەکاریی دەکات بۆئەوەی هێرش دژ بە هەرێمەکانی کەمکردنەوەی شەڕ  لە باشوور و ڕۆژهەڵات-ی سوریا ئەنجام بدات.

ئەو هەرێمانە لە بابەتی ساڵی ڕابردوودا، لە دیداری نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ و سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین لە ڤێتنام، ئەو هەرێمانە ڕاگەیەندران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکراشی کردووە کە بزوتنەوەیەکی چەکداریی سەر بە ڕژێمی سوریا لەو هەرێمانە، ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئاڵۆزی و تووندوتیژیەکان زیاتر بکات. جەختیشیان لەوە کردۆتەوە کە ئەمەریکا لە دژی هێرش بۆ سەر ئەو هەرێمانە لەلایەن ڕژێمی سوریاوە بێدەنگ نامێنێتەوە و بەرپەرچی گونجاو دەداتەوە بەو پیشێلکاریانەی ڕژێمی سووریا.

ک-ش