ئەنجامی تەقینەوەکانی شاری قامشلۆ: ٦ هاوڵاتی شەهید بوون و٤٢ کەسیش بریندارن

لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەکدا لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان، ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و ٤٢ کەسی تریش بریندار بوون.

 ئەمرۆ لە رێگەی تەقینەوە، هێرشێکی قورس بۆ سەر شاری قامیشلۆ ئەنجام درا. ٣ تەقینەوە لە ٣ شوێنی جیاوازی شاری قامیشلۆ ڕوویدا. بەهۆیەوە ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٤٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی  کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی قامیشلۆ و ڕێکخراوی مانگی سوری کوردەوە راگەیێراون لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا تا ئێستا ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون  و ٤٢ هاوڵاتی دیکەش بریندارن. بە پێی سەرچاوەکان برینی ژمارەیەک بریندار قوڕسەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەکان لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.

تەقینەوەی یەکەم لە تەنیشت نەخۆشخانەی سەلام-ی شاری قامیشلۆ بە رێگای تەقاندنەوەی ماتۆڕێکدا روویدا و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

تەقینەوەکانی دووهەم و سێهەمیش لە شەقامی وەحدە کە یەکێکە لە شەقامە هەرە قەرەباڵغەکانی شاری قامیشلۆ روویاندا، ئەوش بە ڕێگای تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو.

ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەیە:

 

بریندارانی نه‌خۆ‌شخانه‌ی فه‌رمان

حسێن مەعیوف ئەلحاصود

عەبیر عەبود مالك

سەلاح حەسن ئەلمەشلەم

مەحمود نایف حەیدر

رەمەزان حەسەن ئەلمەشلەم

محەمەد سەلیم جمهور

فەرهاد مراد

ئەبو زەید یەزەن

ئەحمەد سەید عەبدوڵا

كازم خزر خەلیفە

 

نەخۆشخانەی سەلام

ئنطونیوس صومی

حەسن مەولا

عەلی عاسی

حەسن كعید

خالد ئیداری

ئەحمد قەسیر

فرهاد مراد

زەید مراد

محەمەد عبدولرەحمان

روشەن زیدو

سیدرا حسام

فەهمی روهم

ئایا ئەحمەد ئەحمەد

سیمون مەلك سلیمان

شەمسە ئەلبرهو

نەغەم حاتەم عەلی

باسل كدو

 

بریندارانی  نەخۆشخانەی ئەلرحمە

اسراء محەمەد ئەلئەحمەد

محەمەد باقی

شیار عەلی

ئالان حەسەن

مزگین محەمەد

رودی عەبدی

فادی عصمت

هەیسەم عەبدی

ئەكرەم عەنتەر

 

بریندارانی نەخۆشخانەی نافز

کازم خەلیفەش

مراد دوریش

ئەحمەد ئیسماعیل سەید عەبدوڵا

رەشاد جهاد عەبدوڵا

عامر محەمەد سەعید

منیر سلیمان خەلیل