ئەنجامی راپرسیی ناوەندی لێکۆڵینەوەى رۆژئاوا: دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانی نەتەوەیی بن

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژیی رۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) لەبارەى یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە رۆژئاواوە، سەدا ٩٥ی گەل دانوستانەکان بە ئەرێنی دەزانن.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژیی رۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) لەبارەى یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە رۆژئاواوە، سەدا ٩٥ی گەل دانوستانەکان بە ئەرێنی دەزانن و سەدا ٨٦یش دەڵێن، بۆ سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانەکان بن.

ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژیی رۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) ئەنجامی راپرسییەکی خۆی لەبارەى یەکێتیی نەتەوەی کورد لە رۆژئاوا بۆ رای گشتی ئاشکرا کرد.

دانوستانەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کە بە دەستپێشخەریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) و بە چاودێریی ئەمریکا و فەرەنسا لە نێوان حیزبەکانی یەکێتیی نەتەوەیی کورد (پەیەنەکە) و ئەنەکەسە دا بەڕێوچوون بە چڕی بەردەوامییان هەیە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەى ستراتیژیی رۆژئاوا لەسەر دانوستانەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەی لە هەرێمی جزیر راپرسییەکی ئەنجامدا. لەو راپرسییەدا رای ١٣٧٨ کەس وەرگیراوە، کە ٤٥٦ کەسیان، واتە سەدا ٣٣یان ژن بوون  و ٩٢٢ کەسی تریشیان، واتە سەدا ٦٧یان پیاو بوون.

راپرسییەکە لە شارەکانی حەسەکە، قامیشلۆ، گرکێ لەگێ، عامودێ، دربێسی، تل تەمر، تربەسپی و دێرک ئەنجامدراوە.

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکە سەدا ٩٥ی بەشداربوان دانوستانەکانیان بە ئەرێنی زانیوە.

سەدا ٦٥ی بەشداربوان رایانگەیاندووە، چاوپێکەوتنەکان بە شێوەیەکى ئەرێنی ئەنجامیان دەبێت.

سەدا ٨٦ی بەشداربوانیش رایانگەیاندووە، بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانی نەتەوەیی ببن.

راپرسییەکە لە رۆژانی ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ تاوەکو ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ بەڕێوەچووە و ئەنجامەکانیشی بەمشێوەیەی خوارەوەن:

***

****

****

****

****

 

ژ.ت