ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی ئیدلب کۆدەبێتەوە

هێرشی ڕژێمی سوریا بۆ سەر ئیدلب بە هاوکاریی دەوڵەتی ڕوسیا بووەتە بابەتێکی جیهانی و وابڕیارە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کۆببێتەوە.


ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سەرۆکایەتییەکەی لەم مانگەدا بە دەست ئەمریکاوەیە، بۆ تاوتوێکردنی دەستێوەردان و هێرشی ڕووسیا و سووریا بۆسەر ئیدلب کۆدەبێتەوە.

نیکی هەیلی، باڵیۆزی باڵای ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، کە زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش پشتگیریی ئەو کۆبوونەوەیەیان کردووە، وابڕیارە ڕۆژی هەینی لە کاتژمێر ٠١:٣٠ یان ٠٢:٠٠ی پاش نیوەڕۆ کۆبوونەوەکە بەرێوەبچێت.

هەیلی هۆشداریی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاشی بیرخستەوە، کە وتبووی، ئەگەر لەو هێرشەدا چەکی کیمیایی بەکاربهێندرێت ئەمریکا وەڵام دەداتەوە.