ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی جزیر پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرەی رؤژئاوای کوردستان پەیامێکی تایبەتی ئاڕاستەی گەلی فارس و عەرەب و تورک، بە تایبەت گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و داوای لێکردن بە جۆش و خروشەوە بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوا ببن.

 

حەسەن عوبێد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی هەرێمی جزیرە لە پەیامێکی تایبەتدا بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپاس و پێزانینیان دەربڕی و سڵاوی تایبەتیان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایان گەیاند کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتا و شۆڕشی ژیانەوەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەشدار بوون و بەدەم بانگەوازی ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاتن و کچ و کوڕانی ڕۆژهەڵات لە شۆڕشدا جێگەیان گرت و لە بەرخۆدانی کۆبانێ، عەفرین و جزیرەدا لە بەرامبەر داگیرکاریی دەوڵەتی تورک سەدان شەهیدیان داوە.

لە بەشێکی تری پەیامەکەیاندا، ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە شان بەشانی ڕۆژئاوای کوردستان لە شادی و زەحمەتیەکاندا گەلی ڕۆژهەڵات پشتیوانمان بوون. هەروەها حەسەن عوبێد لە بەشێکی تری پەیامەکەدا داوا لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە لە هەڵوێستی بەرزی خۆیان سارد نەبنەوەو بە گوڕو تینەوە بەشداری شۆڕش و ڕیزەکانی شەڕوانان ببن.

حەسەن عوبێد ڕایگەیاند ڕۆژی 2 -ی تشرینی دووەم بۆ پشتگیری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک، چالاکیەکانیان پەرە پێبدەن و هێرشی کۆمەڵکوژیی دەوڵەتی تورک کە بە هەموو تەکنیک و دڕندایەتی خۆیەوە لە 9/10/2019 دەستی پێکردووە شەرمەزار بکەن.

هەروەها بانگەوازی لە گەلی فارس و بنەماڵەی شەهید ئاگر کۆبانێ کە لە بونیاد نانی شۆڕشی دیموکراتیکی ڕۆژئاوادا بەشدار بوو، دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان بۆ شۆڕش نیشان بدەن.  وە بانگەوازیمان ئەوەیە کە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە رووی بەشداری کردن لە ڕیزەکانی بەرخۆدان و چالاکیەکاندا زیاتر و بەهێزتر بکەن، چونکە ئەو پلان و کۆمپلۆیە لە دژی هەموو کوردستانە و ئێمە سڵاو و سپاسمان دەنێرین بۆ گەلی ڕۆژهەڵات کە چالاکی پشتیوانی ئەنجام دەدەن. ئێمە لەو بارودۆخەی ستەم و زۆرداریەی کە لەسەر گەلەکەمان هەیە تێدەگەین و واتادار دەیبینین، بەڵام ئیدی ڕۆژ ڕۆژی بەرخۆدانە و پێویستە هەرکەس دەنگ هەڵبڕێت و بەرخۆبدات.

 

بۆیە داوا لە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بە یەک دەنگ و بەهەموو دەرفەتەوە دەنگی خۆتان بڵندتر بکەن و بەشداری شۆڕش بن، هیوادارین بەدەم بانگەوازی سەفەر بەری ڕۆژئاواوە بێن، ئەم بانگەوازەش بۆ گەلی فارس، عەرەب و تورکە، چونکە ئەم شۆڕشە، پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ هەموو گەلانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لەبەر ئەوەی سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان یان شۆڕشی ئازادی گەلان لە باکوری سوریا سەرکەوتنی هەموو مرۆڤایەتیە، هەر هەنگا وسەرکەوتنێک لەڕۆژئاوادا بەدەست بخرێت بۆ ئەوەیە هەموو مرۆڤایەتی بە ئارامی بژین. وە بە دروشمی یان سەرکەوتن یان سەرکەوتن سڵاو لە بەرخۆدانی گەلی ڕۆژهەڵات دەکەین و لە کەسایەتی شەهید ئاگر کۆبانێ دا کە لە نەتەوەی فارسە و لە کەسایەتی شەهید دەنیز ڕۆژهەڵات، هەموو شەهیدانی ڕۆژهەڵات بەبیر دێنینەوەو سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین و سڵاو و ڕێز.

ز.ش