ئەنجوومەنی سەربازی هەرێمیەکان: ناوچەی ئارام لە ژێرکۆنترۆڵی ئێمەدایە

ئەنجوومەنی سەربازی هەریەک لە گرسی سپی و سەرێکانی ئەرکی پاراستنی "ناوچەی ئارامیان" گرتووەتە ئەستۆ، ئاماژە بەوە دەکەن "لە ئەگەری هەرهێڕشیک گەلەکەمان دەپارێزن"

دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قسەدە) بۆ پاراستنی ناوچە سنوریەکان داوی کرد ناوچەی ئارام لە سنوری نێوان باکووری ڕۆژەهەڵاتی سوریا لەگەڵ تورکیا دروست بکرێت لە 5 تا 8 مانگ ئابی ڕابردوو هەریەک لە هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لەسەر پرۆژکە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە، دواتر لە 26 ئابدا قسەدە بە ڵیدوانیکی فەرمی رایگیاند بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە قوڵای 5 کیلۆمەتر هێزی پیادە 14 کم چەکی قورسی خۆی پاشە کەشە پێ دەکات، پاراستنی هەرێمەکە ڕادەستی ئەنجوومەنی سەربازی هەریمیاکان دەکات، هاوکات لەو هەرێمانەدا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چاودیری ناوچەکە دە کەن.

 قسەدە پاراستنی ناوچەکە ڕادەستی ئەنجوومەنی سەربازی هەرێمیەکان دەکات

لە ئیستادا هێزەکانی سوریای دیمکوراتیک هەنگاوەکانی ناوچەی ئارام جێ بەجێدەکان بە درێژای 100 کم لە سەرێکانی تا گری سپی بە قوڵای 5 کیلۆ مەتر هێزی پیادە پاشە کشە پێ دەکات 14 کم چەکە قورسەکانی خۆی لە سنور دوور دەخاتەوە، پاراستنی سنورەکە ڕادەستی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازی گری سپی و سەرێکانی دەکات .

لەگەڵ ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قسەدە) هەنگاوەکانی ناوچەی ئارام جێی بە جێدەکات بەڵام تورکیا لە هەڕەشەکانی خۆی بۆسەر ڕۆژهەڵاتی فورات ڕانەوەستاوە، لە دواین لێدوانی ئەردۆغان دەرباری ڕۆژهەڵاتی باکووری سوریا جاریکی ترهەڕەشی داگیرکردنی ئەو ناوچانەی کرد.

ناوچەی ئارام پرۆژەی قسەدەیە

پیشتر هێزەکانی سوریای دیموکراتی و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بەوکردبوو کە بە هێچ شێوازێک دەستوەردانی دەوڵەتی تورکیا قەبووڵ ناکەن لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوش دەکەن کە ناوچەی ئارام پرۆژی قسەدەیە و بۆپاراستنی هەرێمەکە لەلایەن ئەوانەوە پێشنیار کراوە.

دەربارەی هەنگاوەکانی جێ بەجێکردنی ناوچەی ئارام و ڕادەستکردنی ئەو ناوچانە بە هێزی ئەنجوومەنی سەربازی هەرێمیەکان و هەرەشەکانی ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی ڕۆژەهەڵاتی فورات، مەجید فەیاز وتە بێژی ئەنجوومەنی سەربازی گری سپی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیکرد وتی: هێزەکانی سوریای دێموکراتک لە ناوچەکە پاشەکشەی کردووە و ئەرکی پاراستنی ناوچەکە ڕادەستی ئێمە دەکات.

لە ئەگەری هەر هێڕشێک گەلەکەمان دەپارێزن

هەروەها وتیشی هێزەکانمان لە ئیستادا ئەرکی پاراستنی گەلی ناوچەکەیان بەدەستەوەیە ئێمە دەمانەوێت هەموو کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتیانە چارەسەربن بەڵام لە ئەگەری هەرهێرشێک بۆ سەرگەلەکمان ئێمە بێ وڵام نابین گەلەکەمان دە پارێزین.

مەجید فایز ئاماژەی بەوەش کرد: لە ئیستادا هێچ کێشەیەک لە هەرێمەکە نییە هەموو نەتەوەکانی وەک عەرب، تورکمان، کورد و ئەرمەن بەیکەوە بەشێوازێکی ئاشتیانە  دەژین. لە هەمانکاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە،چۆن ئەنجوومەنی خۆ بەرێوبەری ئەرکی بەرێوبەرایەتی ناوچەکەی گرتووەتە ئەستۆ بە هەمان شێوە ئەنجوومەنی سەربازیش بۆ پاراستنی ناوچەکە ئەرکی خۆێ جێبەجێ دەکات.

لە لایکی تریشەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەرۆک عەشیرەت و ڕیش سپیەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆبوونەوە و دژایەتی خۆیان بۆ هێڕشەکانی تورکیا ڕاگیاند وتیان: هەڕەشەکانی تورکیای دەکەوێتە خزمەتی زیندوکردنەوەی چەتەکانی داعش، هاوکات بانگەوازیان لە گەلی سووریا کرد لە دژی داگیرکاری تورکیا بەوستنەوە ".

ک-ش