ئەندامانی هەپەجە- ژن: ڕێ بە داگیرکاری نادەین

ئەندامانی ‌‌هێزی ژنانی پاراستنی کۆمەڵگا (هەپەجە – ژن / HPC-Jin) ئاماژەیان بەوەدا، ئاشتی یاخود هێرش هەبێت ئەوان هەمێشە ئامادەن خاکی خۆیان بپارێزن.

ژنانی ئەندامی کۆنگرەی ستار و هەپەجە - ژن ناڕەزایەتیی خۆیان دەرباری هێرشە داگیرکارییەکانی ڕژێمی تورکیای داگیرکەر خستەڕوو و وتیان.

'دەبێت ئەردۆغان سزا بدرێت'

ئەندامی هەپەجە-ژنی قامیشلۆ بە ناوی وەتها وتی: ئێـمە بە ئەرۆغان دەڵێین، ئیدی بەسە کۆمڵکوژی، هەزاران ژن و منداڵی ئێمەت کوشت. داوا لە هەموو جیهان و کەسێك دەکەین بە ئەرکی خۆیان بۆ چارەسەریی  ئاشتی بۆ سوریا هەستن. ئێمەش وەک هێزی پاراستنی کۆڵگای - ژن هەتا یەک قەتەرە خوێن لە گیانماندا هەبێت شار و گوندەکانی خۆمان دەپارێزێن، بەڵام هەتا لە دەستمان بێت ئێمە ئاشتیمان دەوێت، لەبەر ئەوەی ئێمە وەک پێکهاتەی هەرێمەکە شەڕمان ناوێت، بەڵکو چارەسەی ئاشتیانەی دەوێت.

'ئێمە سەر بۆ ئەردۆغان شۆڕ ناکەین'

 ئەندامی کۆمەڵەی خانەوادەی شەهیدان و هەپەجە-ژن گالیا سولەیمان رایگەیاند: ئێـمە بە خوێنی شەهیدانی خۆمان ئەو خاکەمان سەر لە نوێ بونیاتنایەوە، ئێەمە ڕێگا نادەین دەوڵەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیى ئەردۆغان خاکەکامان داگیر بکات. ئێمە پەیمانمان داوە خاکی خۆمان دەپارێزین.

 'دەبێت بە هێزی خۆسەر بەرخودان بکەین'

ئەندامی هەپەجە - ژنی عامودە پەروین  سینان وتی: هەڕەشەکانی ئەردۆغان ئیرادەی گەلەکەمان ناشکێنی، چونکە گەلەکەمان  خاوەنی ئاشتییە و هەمێشە ئاشتیخوازە. لەبەر سەرکەوتنی گەلەکەمان ئێـمە وەک هێزی پاراستنی کۆمەڵگای- ژن  هەمیشە کۆمەڵگای خۆمان دەپارێزین.

ژ.ت